هه‌ڵمه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سنوورداركردنى ده‌سه‌ڵاتى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست چڕ بووه‌ته‌وه و به‌ر له لێدانى هه‌ر زه‌برێكى راسته‌وخۆى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى به‌وه كردووه گرووپه میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له چه‌ند وڵاتێك چه‌ك بكات، كه ئێسته له سێ وڵات‌دا هه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتى نیسان، ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر زارى 10 سه‌رچاوه‌ى جیاوازى عێراقییه‌وه ئاشكراى كردووه، گفتوگۆیه‌كى رژد و ئه‌رێنى له نێوان محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و گرووپه میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت، زۆربه‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان نه‌رمیان نواندووه بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان چه‌ك دابنێن.
له راپۆرته‌كه‌ى رۆیته‌رز، عزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌تمه‌دارى به ئه‌زموونى شیعه قسه‌ى كردووه و باسى له‌وه كردووه، میلیشیاكان كه‌له‌ڕه‌قى نانوێنن، به‌ڵكو د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ به‌و بارودۆخه‌ى ئێسته له عێراق بمێننه‌وه، ئه‌وا ده‌بنه ئامانجى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆیته‌رز له مانگى كانوونى دووه‌مه‌وه، له‌وه‌ته‌ى دۆناڵد تره‌مپ بۆ جارى دووه‌م ده‌سه‌ڵاتى گرتووه‌ته‌وه ده‌ست، چه‌ندان جار له كۆبوونه‌وه و مشتومڕه داخراوه‌كان، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به حكوومه‌تى عێراقیان راگه‌یاندووه، ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئه‌و میلیشیایانه‌ى سه‌ربه ئێران بكات.
رۆیته‌رز راسته‌وخۆ قسه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى میلیشیاكان كردووه و گوتوویانه ئه‌وان چاك ده‌زانن تره‌مپ ئاماده‌یه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكات، بۆیه ده‌یانه‌وێ خۆیان له‌و سیناریۆیه خراپه به دوور بگرن.
له ساڵانى رابردوودا میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له چوار وڵات جێگیر كراون، ئه‌وانیش سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن و لبنانن. ئه‌مه ستراتیجێك بووه له‌گه‌ڵ دانانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر جیۆگرافیایه‌ك به ناوى "هیلالى شیعى" كارى له‌سه‌ر كردووه.
له سووریا دواى نه‌مانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، پێگه‌ى میلیشیاكانى ئێران به ته‌واوى له‌ق بووه، له عێراقیشدا وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كرا، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ له هه‌نگاوى یه‌كه‌م گفتوگۆ بكات، به‌ر له‌وه‌ى زه‌برێكیان بۆ بوه‌شێنێ. وه‌ك ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، هه‌رچه‌نده حكوومه‌تى عێراق و میلیشیاكان په‌یامى دڵنیایى به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌ك شابه‌نده‌ر دووپاتى كردووه‌ته‌وه، هێشتا هیچ میكانیزمێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه دیار نییه.
وڵاتێكى تر كه میلیشیایه‌كى به‌هێزى هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا فشارى خستووه‌ته سه‌ر لبنانه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت لبنان به لاوازى حكوومه‌ت و ئابوورییه‌كه‌یه‌وه ناتوانێ خۆى له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى تره‌مپ به دوور بگرێت كه له ناوچه‌كه ده‌ستى پێ كردووه. هه‌ینى رابردوو مۆرگان ئۆرتۆگاس جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گه‌یشته لبنان و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆك (كۆمار و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت) كۆبووه‌وه
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رۆكه‌كانى لبنان به‌ڵێنیان داوه كار بۆ چه‌ككردنى حزبوڵا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى كردووه، واده‌یه‌ك بۆ پرۆسه‌ى چه‌ككردنى حزبوڵا دابنرێت. رۆژنامه‌ى ئێندپێندتى عه‌ره‌بى باسى له‌وه كردووه، سه‌ردانى ئه‌و شانده ئه‌مه‌ریكییه بۆ لبنان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، داواكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئابوورى و دارایى نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو داواكارى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ریكا له لبنان چه‌ككردنى حزبوڵایه، جیا له‌مه‌ش ئه‌و داواییه پێوه‌سته به گۆڕانكاریى له ناوچه‌كه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ له ناوچه‌كه ئه‌نجامى بدات و میلیشیاكانى ده‌ره‌وه‌ى یاسا له ناوچه‌كه چه‌ك بكات.
جیاوازى حزبوڵاى لبنانى له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى عێراق ئه‌وه‌یه، حزبوڵا كاریگه‌ریى له‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانى ده‌وڵه‌ت هه‌یه له لبنان، جیا له‌مه‌ش پاڵپشتییه‌كى یاسایى هه‌یه ئه‌ویش بڕیارى 1701 كه رێگه‌ى مانه‌وه‌ى له باشوورى لبنان پێ ده‌دات، به‌ڵام بڕیارى 1559یش هه‌یه كه داواى چه‌ككردنى هه‌موو هێزه‌كان ده‌كات له لبنان، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ك ته‌نیا به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت.
له‌باره‌ی یه‌مه‌ن كه میلیشیاى حووسى تێدایه و ئه‌وانیش سه‌ربه ئێرانن، ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر حووسییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى پێ كردووه، وه‌ك تێبینى ده‌كرێت مامه‌ڵه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى ئه‌و وڵاته هاوشێوه‌ى ئه‌وه نییه له لبنان و عێراق له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌یه حووسییه‌كان له دواى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى عه‌لى عه‌بدوڵا له یه‌مه‌ن، ده‌سه‌ڵاتى خۆیان سه‌پاندووه. له چه‌ند رۆژى رابردوودا هێرشى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حووسییه‌كان زیادى كردووه، به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانى، ئه‌مه‌ریكا له‌و هێرشانه‌ى بۆ سه‌ر حووسییه‌كان لاسایى پلانه‌كه‌ى ئیسرائیل ده‌كاته‌وه كه له دژى حه‌ماس و حزبوڵا پێڕه‌وى كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه جیا له هه‌ڵمه‌تى چڕ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵگه‌كانیان، ده‌بێت سه‌ركرده‌كانی ئه‌و میلیشیایه‌ش به ئامانج بگیرێن.
وەڵام بدەوه