دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌ره‌به‌ری دیداری ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زرانی ئیسرائیل، به میدیاكانی گوت كه ئێران هۆكاری سه‌ره‌كیی هێرشه‌كه‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر بوو.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له به‌شێك له ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و دیداره كردووه و رای گه‌یاندووه، پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كان، پرسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ئێران و غه‌زه به‌تایبه‌تی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی گفتۆگۆكانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهۆ ده‌بێت و به رۆژنامه‌نووسانی گوت، ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌بوایه، هێرشی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ریش بۆ سه‌ر ئیسرائیل رووی نه‌ده‌دا.
جێی باسه ئه‌مڕۆ دووشه‌م بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا كۆ ده‌بێته‌وه.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌كسیۆس له زاری چوار سه‌رچاوه‌ی جیاواز نووسیبووی، ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران زۆر لاوازه، بۆیه ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ ئه‌وه‌یه چۆن دوای شكستی دیپلۆماسی، ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكه‌نه ئامانج.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دۆناڵد تره‌مپ گوتی، ''هه‌ندێك شت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌ریكه روو ده‌ده‌ن كه ده‌بێت ئاوێكیان پێدا بكرێت، هه‌مووان ده‌زانن كه ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌بووه و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئێرانیش كێشه‌مان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر رووی دا، هه‌مووی به‌هۆی ئێران بوو و هه‌مووان ده‌زانن ئێران پاره‌ی به‌كه‌س نه‌ده‌دا، چونكه هیچی له گیرفاندا نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته پاره‌یان زۆره، بۆیه‌ش ده‌بینن خه‌ریكه چی روو ده‌دات.''
بڕیار بوو له نیوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ ئه‌مه‌ریكا بكرێت، به‌ڵام پێش خراوه و دیار نییه دوو سه‌رۆكه‌كه له دیداری ئه‌مڕۆیاندا چۆن ئاو به ئاگری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك پێداگریی له‌وه كردووه كه پێویسته ئێران له نێوان رێككه‌وتن و جه‌نگدا یه‌كێك هه‌ڵبژێرێت، هه‌رچه‌نده عه‌لی خامنه‌یی وه‌ڵامی ئه‌رێنیی نه‌بووه و گوتوویه‌تی راسته‌وخۆ دانوستان ناكه‌ن، به‌ڵام وا پێده‌چێت ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی كرداری بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی بنێت.
وەڵام بدەوه