Kurdistan Press - هوشداری ئیسرائیل گەیشتە تاران هوشداری ئیسرائیل گەیشتە تاران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هوشداری ئیسرائیل گەیشتە تاران

ئێستە ئەمەریكا گوشارێكی گەورەی خستووەتە سەر تاران بۆ دەست پێكردنی گفتوگۆ و گەیشتن بە رێككەوتنێكی نوێ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی، ئەمەریكا بە هیچ شێوەیەك رێگە نادات تاران دەستی بە بۆمبی ئەتۆمی بگات، لەو ناوەدا ئیسرائیل هەڕەشە دەكات بەوەی خۆی بۆ گورزێكی گەورە بۆ ئێران ئامادە كردووە كە رەنگە رژێمەكەی برووخێنێت.

 

وەك بڵێی دۆخەكە بەسەر رژێمی ئێران و بەرەی موقاوەمەت هەڵگەڕابێتەوە، بە هاتنی دۆناڵد ترەمپ خەریكە دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەكە روو لە لاوازییە و دیار نییە كەی وازی لێ دێنن، ئەمەریكا ئێرانی لە نێوان رێككەوتن بە مەرجی خۆی و شەڕ  سەرپشك كردووە، ئێران ئەزموونی شەڕی لەگەڵ ئەمەریكا هەیە كە هیچ ئەنجامێكی نییە، بۆیە تاكە رێگە لەبەردەم سەركردەكانی ئێران جیاكردنەوەی دۆسیەی ئەتۆمی و بەرنامە مووشەكی و درۆنیەكەی و میلیشیاكانیەتی، دەستبەرداری خواستە ئەتۆمییەكی بێت بەرانبەر بە مانەوەی ئەوانی تری.

كەناڵی 14ی ئیسرائیلی ئاماژە بە بوونی ئاماژە بۆ ئەگەری هێرشێكی فرەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە داهاتووێكی نزیك دەكات، ئەوە لە سایەی زیادبوونی هەڕەشەكانی ئێران و پەرەسەندنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی و زیادبوونی گوشارەكانی ئەمەریكا و لاوازبوونی میلیشیاكانی لە ناوچەكە.

بەپێی راپۆرتێكی كەناڵەكە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل تەواو ئامادەن و چاوەڕوانی گڵۆپی سەوز بۆ ئەنجامدانی هێرشەكەیان بۆ سەر ئێران دەكەن، كە رەنگە بەهێزترین بێت و ببێتە هۆی رووخانی رژێمی فەرمانڕەوایی ئەو وڵاتە، رەنگە ئەمەریكاش بەشداری هێرشەكە ببێت، لە بەرانبەردا پێشبینیی وەڵامدانەوەیەكی توندی مووشەكیی ئێرانی دەكرێت، كە ئەگەر رووبدات ئیسرائیل تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لەناو دەبات و راستەوخۆ سوپای پاسداران دەكاتە ئامانج، ئەوانەش گۆڕانكاریی گەورە لەو وڵاتە دروست دەكەن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه