Kurdistan Press - هۆشداری ترەمپ گەیشتە تاران هۆشداری ترەمپ گەیشتە تاران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری ترەمپ گەیشتە تاران

ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرووی لیستی ئەو پرسانەدایە کە لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ دەکات.

ترەمپ بە ئاماژەدان بە ناوەڕۆکی نامەکەی بۆ عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: "لە نامەکەدا، گوتم دەبێت بڕیار بدەین. یان دەبێت قسە بکەین و لە ڕێگەی دانوستانەوە کێشەکە چارەسەر بکەین، یان شتگەلێکی زۆر خراپ بەسەر ئێراندا دێت، من نامەوێت ئەوە ڕووبدات". ترەمپ بە جەختکردنەوە لەسەر خواستی خۆی بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە، گوتی: "خواستی سەرەکیی من، نە لە پێگەی بەهێزییەوە، نە لە پێگەی لاوازییەوە، پەیوەندیکردنە. ڕێککەوتنێکە لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، ئێران ڕووبەڕووی دەرئەنجامە زۆر زۆر خراپەکان دەبێتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه