مایك واڵتز راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران به ته‌واوی واز له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نه‌هێنێت، ئه‌وا له‌سه‌ری زۆر گران ده‌وه‌ستێت. ئه‌و ئاماژه‌ی داوه ئێران له رووی ته‌ناهییه‌وه له خراپترین پێگه‌ی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1979دایه.
ئه‌و راوێژكاره‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی ده‌كرد، به پێویستی زانی ئێران بۆ بنبڕكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هه‌وڵی رژد بدات.
مایك واڵتز دواتر به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و پێی گوت، ئه‌و قسانه‌یان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه نییه له سه‌رده‌می ئۆباما و بایدن نران، به‌ڵكو داواكارییه‌كی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن، ئه‌وا زۆر به خراپی له‌سه‌ریان ده‌شكێته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت، ئه‌وا ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێت كه قابیلی قبووڵكردن نییه، پێویسته ئێران ئه‌و راستییه‌ش بزانێت له لاوازترین پێگه‌ی خۆیدایه له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه.
به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله، هاوكات ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ی دا، هه‌نگاوه‌كانی تره‌مپ بۆ پێوه‌ندیگرتن به عه‌لی خامنه‌یی بۆ ئه‌و ئامانجه‌یه رێگه له بژارده‌ی سه‌ربازی بگرێت، پێویستیش ناكات ئه‌مه‌ریكا هه‌موو شتێك هه‌ر به رێكاری سه‌ربازی چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌و گوتی، ''په‌یامی ئێمه بۆ ئێران ئه‌وه‌یه بڵێت وه‌رن با به گفتوگۆ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی دیپلۆماسی به ده‌ره‌نجام نه‌گه‌یشتین، ئه‌وا رێكاری سه‌ربازی بژارده‌یه‌كی باش نابێت.''
جێی باسه عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له دواین لێدوانی‌دا گوتوویه‌تی، رێكاری ئێسته‌ی كۆماری ئیسلامی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكایه
وەڵام بدەوه