میدیایەكی عێراقی لە زاری لێكۆڵەرێكی سیاسیی ئیماراتییەوە، ناوەڕۆكی نامەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای بۆ عەلی خامەنەیی، رێبەری ئێران ئاشكرا كردووە و رایگەیاندووە، یەكێك لە مەرجەكان ”هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبییە.“
ماڵپەڕی (بغداد الیوم) بڵاوی كردۆتەوە، عەبدولخاڵق عەبدوڵا، لێكۆڵەری سیاسیی ئیماراتی و ڕاوێژكاری پێشووی شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان، دوێنێ هەینی لە پۆستێكی خۆیدا لەسەر تۆڕی (ئێكس) نووسیویەتی: ”لەو نامەیەی ئەمریكا بۆ ئێران، هەشت مەرج داوا كراون، لەوانە راگرتنی تەواویی بەرنامەی ناوەكی، هەڵپەساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم، راگرتنی ناردنی چەك بۆ حووسییەكانی یەمەن.“
لە نامە نهێنییەكەدا جەختیشی كردووەتەوە: ”پاڵپشتیی دارایی بۆ حزبوڵای لوبنانی بپچڕێنرێ و هەموو میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە حەشدی شەعبییش هەڵبوەشێنێتەوە.“
ئەو لێكۆڵەرە دەشڵێ: ”مۆڵەتی دوو مانگ دراوە بە ئێران تاوەكوو ئەو مەرجانە جێبەجێ بكات و لە كاتی جێبەجێكردنی مەرجەكان ئەوا ئەمریكا گەمارۆ لەسەر ئێران هەڵدەگرێ، بەپێچەوانەشەوە هەڕەشەی رێوشوێنی بەرفراوانی سەربازی بەرامبەر بە ئێران دەگرێتە بەر.“
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، نامە نهێنییەكە هۆشداریی رێوشوێنی بەرفراوانی سەربازیی دژ بە ئێران تێدایە، ئەگەر ئێران دانوستان رەت بكاتەوە. ئەوەش دەدركێنێ، كە واشنتن پێشنیاری زنجیرەیەك دانیشتنی راستەوخۆی نێوان ئەمریكا و ئێرانی كردووە لە خاكی ئیمارات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانی، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاندبوو، كە ئێران ”ئەو دەرفەتانە تاوتوێ دەكات“، هەروەها ”توێژینەوە لەسەر ئەو هەڕەشانەی ئەمریكاش دەكات كە لە نامەكەی ترەمپدا هاتوون“ و جەختیشی كردووەتەوە لەوەی ئێران دەیەوێ بگەن. بە رێككەوتننامەیەكی نوێی ناوەكی و لەمزوانەش وەڵام دەدەنەوە.
لای خۆیەوە، عەلی خامەنەیی ئەو نامەیەی هەفتەی رابردووی دۆناڵد ترەمپی رەت كردەوە و گوتی: ”داواكارییەكانی ترەمپ سزاكانی سەر ئێران توندتر دەكات و فشارەكانیش لەسەر ئێران زیاد دەكات“، بەڵام عێراقچی گوتی: ”ئێران نامەكە تاوتوێ دەكات و بیر لە وەڵامدانەوەی دەكاتەوە.“
دەشڵێ: ”ئەو نامەیەی ترەمپ بریتییە لە هەڕەشە، بەڵام دەرفەتیشی تێدا هەیە، تێبینیی تێكڕای خاڵەكانی نێو نامەكەمان كردووە و هەڕەشەكان و دەرفەتەكانی تاوتوێ دەكەن.“
چوارشەممەی رابردوو پێگەی (ئێكسیۆس) باسی لە نامەیەكی ترامپ كرد، كە دوو مانگ مۆڵەتی داوە بە ئێران بۆ گەیشتن بە رێككەوتننامەی ناوەكی، یان رووبەڕووبوونەوەی توندترین سزا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ”ئەوپەڕی فشار“دا.
(ئێكسیۆس) جەختیشی لە نامەكەی ترەمپ بۆ خامەنەیی كردووەتەوە و ئاماژەشی بە وەڵامی عێراقچی كردووە، لەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا ئێران لە رێی كەناڵی گونجاوەوە وەڵامی نامەكەی ترامپ دەداتەوە و رەتیشی دەكاتەوە راستەوخۆ بچنە ناو دانوستانێكەوە كە ئێران بە ”هەڕەشە و فشار و سزا“ مامەڵەیان لەگەڵدا بكات.
ترەمپ لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیدا، لەو رێككەوتننامەی ناوەكییە كشایەوە كە لە 2015 لەنێوان ئێران و زلهێزەكان واژۆ كرابوو و سزاشی بەسەر ئێراندا سەپاندنەوە. ئێرانیش سەرپێچیی لەو بڕگانەی ناو رێككەوتننامەكە سەبارەت بە بەرنامە ناوەكییەی كرد، هێزەكانی رۆژئاواش ئێران تۆمەتبار دەكەن بە هەوڵدان بۆ پێشخستنی چەكی ناوەكی و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ رێژەیەك كە دەگاتە 60% و بە بیانووی بەرنامەی ناوەكیی مەدەنیییەوە، وەك ئەوەی ئێران رایدەگەیەنێ، كە بەرنامەكەی بۆ بابەتی ئاشتییە و پابەند ئەبێ بە یاسای نێودەوڵەتی.
ئەو کاتەی ترەمپ بەتارانی داوە ڕاگەیەندرا
30رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
KurdistanPress
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
نڕخی زێڕ فڕی
ئەمرۆ
لیستی مووچە ئامادەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
پارتی و یەکێتی ڕێککەوتن
1 رۆژ پێش ئێستا
هەورە بروسکەو تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه