Kurdistan Press - ترەمپ بە فڕۆکەیەکی زۆر پێشکەوتوو هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکات ترەمپ بە فڕۆکەیەکی زۆر پێشکەوتوو هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ بە فڕۆکەیەکی زۆر پێشکەوتوو هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکات

سەرۆكی ئەمەریكا باسی دەرچوونی نەوەی شەشەمی فڕۆكەی جەنگاوەریی ئێف-47 دەكات كە ئامادەیە بخرێتە خزمەتی هیزی ئاسمانیی ئەمەریكاوە و بەمەش وەك دەڵێت، زلهێزیی خۆیان لە ئاسمانی هەموو جیهاندا نوێ دەكەنەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 21ی ئادار، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی پیت هیگست، وەزیری بەرگری و جەنەڕاڵ دەیڤد ئەلوین، دانەیەكی ئەزموونیی لە فڕۆكەی جەنگیی ئێف-47 ئاشكرا كرد كە ماوەی پێنج ساڵە بە نهێنی بە ئاسماندا دەسووڕێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕادارێك هەستی پێ بكات، بۆیە گوتی، ئەم فڕۆكەیە هێزی ئاسمانیی ئەمەریكا دەباتە قۆناغێكی نوێوە.

لە ڕاگەیاندنەكەدا، هەریەكە لە جەنەراڵ ئەلوین و ئەدمیراڵ جێمس كلیبی، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە دەریاییەكان، باسی ئەو تایبەتمەندییانەیان بۆ سەرۆكی ئەمەریكا كرد كە لە فڕۆكە نوێیەكەدا هەیە و پێی گوتن كە دەبێت زوو ئامادە بێت بۆ هێزەكانیان.

فڕۆكەی ئێف-47 بە پێشكەوتووترین فڕۆكەی جەنگیی ئەمەریكا دادەنرێت لە مێژوودا، بەهۆی ئەو توانا تایبەتانەی هەیەتی، بەتایبەتی توانای خۆشاردنەوە لە ڕادار، پڕچەككردنی نوێترین جۆری چەك و تایبەتمەندیی زیرەكیی دەستكرد و زۆر ڕووی تر كە ئاشكرایان نەكردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه