كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی ڕووسیا و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوانیاندا به ڕاشكاوانه قسه‌یان كرد.
سێشەممە 18ـی ئاداری 2025، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (کرێملن) ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به شێوه‌یه‌كی گشتیی به ڕاشكاوانه له‌باره‌ی پرسه‌كان قسه‌یان كرد.
کرێملن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوو سه‌رۆك دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستییان تاوتوێ كردووه. هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رۆك ڕێك كه‌وتن بۆ گۆڕینه‌وه‌ی 175 دیلی جه‌نگ.
کرێملن ڕایگه‌یاندووه، پوتین داوای له تره‌مپ كردووه واز له پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیا بهێنێت. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕابوون نابێت ئێران هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو سه‌رۆك جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردووه‌ته‌وه و ڕێك كه‌وتوون هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی وزە رابگرن. هەروەها شاندێکی تەکنیکی لە هەردوولاوە لەسەر ڕاگرتنی شەڕی دەریایی لە دەریای ڕەش گفتوگۆ دەکەن.
سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا كۆتایی پێهات.
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا كاتژمێرێكی خایاندووه و به باشی به‌ڕێوه چووه.
سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نووسیبووی "بەیانی ڕۆژی سێشەممە لەسەر پرسی ئۆکرانیا، لەگەڵ پوتین قسە دەکەم، لەسەر زۆر پرس گەشتووینەتە ڕێککەوتن، بەڵام زۆر پرسی دیکەش ماون."
هەروەها ئاماژەی به‌وه‌ش كردبوو "هەموو هەفتەیەک دوو هەزار 500 سەرباز لە هەردوولا دەکوژرێن، بۆیە زۆر بە پەرۆشم بۆ قسەکردن لەگەڵ پوتین بۆ کۆتییهێنان بەو جەنگە."
هاوکات مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بە پێشنیازی ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی جەنگ بۆ 30 ڕۆژ، ڕازیی بووە.
هەروەها گوتی: هەفتەی ڕابردوو گفتوگۆی باشمان لەگەڵ ئۆکرانیا هەبووە، ئەوان بە ڕاگرتنی جەنگ ڕازیی بوونە، گەیشتووینەتە ئەو قۆناغە جەنگ بۆ هەمیشە ڕابگرین.
ئاماژەشی دا " ئێستا چاوەڕێ وەڵامی ڕووسیا دەکەین و لە پەیوەندییە تەلەفۆنەکەی ترەمپ و پوتین زانیاری زیاتر لەو بارەوە دەزانین."
ناوەڕۆکی تەلەفۆنەکەی پوتین و ترەمپ ئاشکرابوو
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لەبارەی مووچەی فەرمانبەران زانیاری گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا
ناوەڕۆکی تەلەفۆنەکەی پوتین و ترەمپ ئاشکرابوو
1 رۆژ پێش ئێستا
پۆلیسی هەولێر دوو كەسی لەسەر دزیكردن دەستگیر كرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه