Kurdistan Press - لەبارەی ئاگربەست ترەمپ و پوتین قسەیان کرد لەبارەی ئاگربەست ترەمپ و پوتین قسەیان کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی ئاگربەست ترەمپ و پوتین قسەیان کرد

کۆشکی سپی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین بە تەلەفۆن لەسەر ئاگربەستی ئۆکراینا قسەیان کرد و، "پەیوەندییەکە ئەرێنی" بووە.

بەگوێرەی کۆشکی سپی، پەیوەندییەکە کاژێر (17:00 بەکاتی هەولێر) دەستیپێکردووە؛ تاوەکو ئێستا پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کۆتایی پێنەهاتووە و بەردەوامە.

هاوکات ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گەیشتووەتە هێلسنکی پایتەختی فینلاند و سبەی لەگەڵ ئەلیکساندەر ستەب، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، کە ئەمەش رۆژێک دوای گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و پووتین دەبێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی ئەو بەشانەی ئۆکراینا بکات کە رووسیا رێگەپێدراو دەبێت لەژێر دەستی بمێنێت. ئاماژەی بەوەش کردبوو، مۆسکۆ و واشنتن گفتوگۆ لەبارەی "دابەشکردنی هەندێک سەروەت و سامان دەکەن."

پێش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەش سەرۆکی رووسیا چەندین قسەی دژ بە وڵاتانی رۆژئاوا کرد و بەگاڵتەجاڕییەوە باسی لە گرووپی 7، ناسراو بە (G7) کرد و گوتی، ئەو گرووپە زۆر بچووکن و "لەسەر نەخشە نابینرێن."

کیێڤ رایگەیاندووە، پێشبینی ئەوەی دەکرد کە مۆسکۆ "بەبێ مەرج" ئاگربەست قبووڵ بکات. ئەندری سیبیگا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دەڵێت، "کاتی ئەوە هاتووە کە رووسیا نیشانی بدات کە ئاشتیی دەوێت یان نا."

پێشتر سەرۆکی ئۆکراینا هۆشداریی دا لەوەی کە هاوتا رووسییەکەی ئاشتیی ناوێت و هەوڵی بەدەستهێنانی دەستکەوتی باشتر دەدات لەڕێگەی سەربازییەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه