Kurdistan Press - کۆشکی سپی هۆشداری توندی بۆ تاران نارد کۆشکی سپی هۆشداری توندی بۆ تاران نارد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆشکی سپی هۆشداری توندی بۆ تاران نارد

كارۆلین لێڤیت، گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی 3ی 2025 ڕای گەیاندووە: پێویستە ئێران هۆشدارییەكانی سەرۆك ترەمپ بە جدی وەربگرێت.

لێڤیت لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: پەیامی ئێمە بۆ ئێران ئەوەیە کە هۆشدارییەکانی ترەمپ بە جدی وەربگرن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ترەمپ فەرمانی بە هەنگاوی سەربازیی یەکلاکەرەوە دژی حوسییەکان كردووە"، ئاماژەی بەوەش کردووە، "لاوازیی جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هانی حووسییەکانی داوە کە کەشتیەکان بکەنە ئامانج و خەڵکی مەدەنی بخەنە مەترسییەوە."

ئەو ڕوونی کردەوە "هیچ هێزێکی تیرۆریستی ڕێگری لە کەشتییە بازرگانی و دەریاییەکانی ئەمریکا ناکات کە بە ئازادی بە جیهاندا هاتوچۆ بكەن".

ئەم قسانەی گوتەبێژی كۆشكی سپی لە دوای ئەوە هات كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەمڕۆ دووشەممە 17ی 3ی 2025 ڕایگەیاندووە: ئێران لە پشت هێرشی حووسییەكان بۆ سەر كەشتییە ئەمریكییەكان وەستاوە، هەر هێرشێكی نوێ ئێران ئاراستەی دەكات و وەڵامێكی بەهێزمان دەبێ.

ترەمپ لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیال) دەڵێ: "پێویست ناكات كەس فێڵمان لێبكات، سەدان هێرشی حووسییەكان لەلایەن ڕێگر و بەڵتەچییە توندڕۆكانی یەمەنەوە دەكرێن، ئەوانە كە گەلی یەمەنیش ڕقی لێیانە، هەموویان سەرچاوەكەیان ئێرانە و ئەو دروستی كردوون."

دەشڵێ: "هەرهێرشێك یان كاردانەوەیەكی دیكە لە حووسییەكانەوە بكرێ، ڕووبەڕووی هێزێكی زۆر دەبنەوە، هیچ گرەنتییش نییە ئەو هێرشە لەو ئاستەدا بوەستێت."

دەشڵێ: ئێران هاوكاریی حوسییەكان بە چەك و پارە و كەرەستەی سەربازی دەكات، تەنانەت لەڕووی زانیاریی هەواڵگریشەوە هاوكارییان دەكات.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه