Kurdistan Press - ترەمپ تەحامولی لە ئێران نەما ترەمپ تەحامولی لە ئێران نەما | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ تەحامولی لە ئێران نەما

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەمڕۆ دووشەممە 17ی 3ی 2025 ڕایگەیاندووە: ئێران لە پشت هێرشی حووسییەكان بۆ سەر كەشتییە ئەمریكییەكان وەستاوە، هەر هێرشێكی نوێ ئێران ئاراستەی دەكات و وەڵامێكی بەهێزمان دەبێ.

ترەمپ لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیال) دەڵێ: "پێویست ناكات كەس فێڵمان لێبكات، سەدان هێرشی حووسییەكان لەلایەن ڕێگر و بەڵتەچییە توندڕۆكانی یەمەنەوە دەكرێن، ئەوانە كە گەلی یەمەنیش ڕقی لێیانە، هەموویان سەرچاوەكەیان ئێرانە و ئەو دروستی كردوون."

دەشڵێ: "هەرهێرشێك یان كاردانەوەیەكی دیكە لە حووسییەكانەوە بكرێ، ڕووبەڕووی هێزێكی زۆر دەبنەوە، هیچ گرەنتییش نییە ئەو هێرشە لەو ئاستەدا بوەستێت."

دەشڵێ: ئێران هاوكاریی حوسییەكان بە چەك و پارە و كەرەستەی سەربازی دەكات، تەنانەت لەڕووی زانیاریی هەواڵگریشەوە هاوكارییان دەكات.

ڕاشیگەیاندووە: "هەر گولەیەك حووسییەكان بیتەقێنن، ئەو گولەیە لەلایەن چەك و فەرماندەكانی ئێران تەقێنراوە، ئەوەش ئاكامی زۆر خراپی دەبێ."

لەم هەفتەیەدا پێكدادانی حووسییەكان بۆ كەشتییە ئەمریكییەكان و هێرشی ئاسمانیی ئەمریكا بۆ سەر حووسییەكانی یەمەن چڕ بووەتەوە، بەوەش 53 چەكداری حووسی كوژراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا