Kurdistan Press - هۆکاری داخستنی دەنگی ئەمەریکا ئاشکرا بوو هۆکاری داخستنی دەنگی ئەمەریکا ئاشکرا بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆکاری داخستنی دەنگی ئەمەریکا ئاشکرا بوو

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوورداركردنه‌ داراییانه‌ی كه‌ ئیداره‌ی نوێی دۆناڵد تره‌مپ كاری له‌سه‌ر ده‌كات له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا ،  ئیداره‌ی تازه‌ی تره‌مپ بڕیاردا ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا دابخرێت كه‌ 83 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16-3-2025 به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی نوێی دۆناڵد تره‌مپ به‌ میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان راگه‌یاندووه‌ ، بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ کاری حەوت ئاژانسی راگەیاندنی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ یه‌كجاری راگیران کە لەلایەن حکوومەتەوە پارەیان بۆ دابین دەکرا لە ناویانیشدا ئاژانسی دەنگی ئەمریکا .

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، ئەم دەزگایانە ئەوانەن کە له‌لایه‌ن خودی دۆناڵد تره‌مپ بە نا پێویست دەستنیشان کراون و داوای داخستنیان كراوه‌، له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه‌ بڕی ئه‌و داهاته‌ی كه‌ له‌م ده‌زگایانه‌ خه‌رج ده‌كرێ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا .

هاوكات دوای ئه‌و بڕیاره‌ ،بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەنگی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی (ئێکس) دا به‌ نیگه‌رانی قووڵه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، "بەداخەوەم کە بۆ یەکەمجار لە ماوەی 83 ساڵدا دەنگی (دەنگی ئەمریکا) بێدەنگ دەکرێت" .

ئاژانسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، له‌ ماوه‌ی 83 ساڵ ته‌مه‌نی كاركردنیدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووه‌ لە خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی لە سەرانسەری جیهاندا و خاوه‌نی پەخشی میدیایی نێودەوڵەتیی بووه‌ ،  بە زیاتر لە 40 زمان بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن کاری دەکرد له‌نێویشیاندا زمانی كوردی، لەلایەن ئاژانسی ئەمه‌ریکی بۆ ئاڕاسته‌كردنی میدیای جیهانیی سەرپەرشتی دەکرا .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا