Kurdistan Press - هۆشداری ئەمەریکا لەبارەی پێکهاتەکانی سوریا هات هۆشداری ئەمەریکا لەبارەی پێکهاتەکانی سوریا هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری ئەمەریکا لەبارەی پێکهاتەکانی سوریا هات

جەی دی فانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت: هێزەکانمان لە سووریا بڵاو ناکەینەوە، بەڵام پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە دەپارێزین.
ئەو گوتانەی جەی دی فانس ڕەخنەی توند بوو لە ئیدارەی نوێی سووریا، لە کاتێکدایە لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردووەوە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ، خۆی لە هەموو لێدوانێک لەبارەی دۆخی سووریا، پاراستووە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز، جەی دی فانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: هێزەکانمان لە سووریا بڵاو ناکەینەوە، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەن لەڕێگەی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە، پێکهاتەکان لەو وڵاتە بپارێزن.
 دی فانس گوتیشی: لەسەر ئیدارەی نوێی ئەمەریکا پێویستە ئەوە بزانێت لەگەڵ کێ مامەڵە دەکات.
 جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، جەی دی فانس گوتی: لەسەر ئەمەریکایە گرەنتی پاراستنی ئەو کۆمەڵگەیە بکات کە لەمێژرە لەو وڵاتەدا هەن، لەوانەش کریستیانەکان و درووزەکان.
دی فانس ئاشکراشیکرد، ئەمەریکا دوور لە چاوی کامیرا و میدیاکاران، لەگەڵ هاوپەیمانەکان کاردەکات بۆ ئەوەی هانی ئیدارەی توندڕەوی نوێی سووریا بدات بۆ پاراستنی پێکهاتەکانی کریستیان و درووزەکان و ئەوانی دیکەش, ئاماژە بەو ڕۆژانەش دەکات کە ڕێکخراوی داعش هێرشی کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی عێراق و چەند شار و ناوچەیەکی داگیرکرد و کۆمەڵکوژی و وێرانکاری تێدا کرد، لەوانەش ئەو کۆمەڵکوژییەی لە دەشتی نەینەوا دژ بە کریستیانەکان ئەنجامیدا و ژمارەیەکی زۆری  لێ کوشتن و ڕفاند، دی ڤانس دەڵێت: کریستیانەکانی عێراق دەپارێزین و ڕێگە نادەین جارێکی دیکە ئەوەی بەسەریاندا هات، دووبارە ببێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه