سەرۆکی ڕووسیا لە سەرداواکاریی سەرۆکی ئەمەریکا لەو سەربازانەی ئۆکرانیا خۆش دەبێت کە دەوەر دراوەن، بەڵام بەو مەرجەی خۆیان ڕادەست بکەن.
هەینی 14ـی ئاداری 2025، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا وەڵامی داواکارییەکەی دۆناڵد ترەمپی لەبارەی لێخۆشبوون لەو سەربازانەی ئۆکرانیا لە هەرێمی کورس دەوردراوەن، داوەتەوە و دەڵێت: دووپاتی دەکەمەوە ئەگەر سەربازانی ئۆکرانیا خۆیان بە دەستەوە بدەن و چەکەکەیان دانێن، ئەوە بە پاراستنی ژیانیان گەرەنتی دەکرێن و بە باشترین شێوە و بە گوێرەی یاسایی نێودەوڵەتی چارەسەر وەردەگرن.
دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: ئەگەر سەربازانی ئۆکرانیا ڕەتی بکەنەوە چەکەکانیان دابنێن، ئەوا هەموویان بە شێوەیەکی بێ بەزەییانە دەکوژرێن".
لە بەرانبەردا سوپای کیێڤ ڕایگەیاندووە، ژیانی هیچ سەربازێک لە مەرترسیدا نییە و گەماڕۆش نەدراون، بەڵکو هەموویان گەڕاونەتەوە شوێنێکی سەڵامەت.
هەر ئەمڕۆکە، مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوای کۆبوونەوەکەی گرووپی حەوت ڕایگەیاند، ویت کۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مۆسکۆوە گەڕاوەتەوە واشنتن و ئەمەش دوای ئەوەی پەیامی ترەمپی بە پۆتین گەیاند.
لە دوای گەڕانەوەی ویتکۆف، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترەس نووسیویەتی: لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا گفتوگۆیەکی باش و بەرهەمدارمان لەبارەی کۆتاییهێنانی جەگی ئۆکرانیا هەبووە و ئێستا دەرفەتێکی باش هاتووتە پێش بۆ ئەوەی ئەو جەنگە خوێناوییە کۆتایی پێ بێت.
ترەمپ داوای لە پوتین کردووە، هەزاران سەربازی ئۆکرانیا لەلایەن سوپای ڕووسیاوە گەماڕۆ دراون و لە بارودۆخێکی دژواردان، هەربۆیە داوای لێخۆشبوونی بۆ کردوون.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
عێراق سوپاسی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵێکی خۆش بۆ خەڵکی سلێمانی
1 رۆژ پێش ئێستا
پەکەکە بە قسەی ئۆجەلان ناکەین
1 رۆژ پێش ئێستا
پارێزگارێک بە کاتی بۆ هەڵەبجە دیاریکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لە ئەنجوومەنی ئاسایشەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه