شه‌وی رابردوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیی ئێران به‌ڕێوه چوو، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌نگاوه‌كانی ئێران بۆ پلانی ناوكی به كارێكی ملهوڕانه هه‌ژمار كرد. به‌ریتانیاش هۆشداریی دا ئه‌گه‌ر پێویست بكات ته‌واوی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای وڵاتانی ئه‌وروپا و چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌ڕێوه چوو و باسی دواین پێشێلكارییه‌كانی ئێران له پرسی ئه‌تۆمی كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكادا باس له‌وه كراوه كه ئێران تاكه وڵاتی دنیایه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره چه‌كێكی ناوكی هه‌بێت، یۆرانیۆمی پیتێنراو به رێژه‌یه‌كی به‌رز به‌رهه‌م دێنێت و داوای له ئه‌نجوومه‌نه‌كه كردووه به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه، راشكاوانه و یه‌كگرتوویانه بڕیار بدات.
هاوكات جیمز كارتوكی باڵوێزی به‌ریتانیا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به میدیاكانی گوت، بۆ رێگریكردن له ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی، هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێن و یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ش بریتی ده‌بێت له چالاككردنی رێكاری په‌لاپیتكه كه رێكارێكی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كه بۆ سزادانی ئێران ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرد.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، له هه‌فته‌كانی رابردوودا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سزاكان له دژی ئێران ئاماده‌یی خۆیان راگه‌یاندبوو.
ئێران هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی ره‌ت ده‌كاته‌وه، نوێنه‌ره‌كه‌یشی له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو ئه‌و گوشارانه‌ی گرێ دا به هه‌مان سیاسه‌ت كه تره‌مپ له دژی ئێران ده‌ستی پێ كردووه.
پێویسته بگوترێ تره‌مپ ده‌ستی به پلانی زۆرترین گوشار دژی ئێران كردووه، شه‌وی رابردوویش جارێكی تر خامنه‌یی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكای ره‌ت كرده‌وه.
وەڵام بدەوه