وەزیری دەرەوەی ئەمریکا توندوتیژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی سوریا لە دژی عەلەوەییەکان ئیدانە دەکات، هاوکات پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دوپاتدەکاتەوە.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ کەمایەتییە ئایینیەکانی سوریا و کۆمەڵگەی کوردی لەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل لەلایەن تیرۆریستانی تووندڕەوی ئیسلامیەوە سەرکۆنە دەکەین.
ئەوەشیخستەڕوو، حکومەتی نوێی سوریا بەرپرسیارە لەو گرژییانەی چەند ڕۆژی ڕابردو لە شارەکانی تەڕتوس و لازقییە ڕویانداوەو پێویستە ئەو کوشتوبڕە دژی پێکهاتەکانی سوریا رابگرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا لە شارەکانی تەڕتوس و لازقیە شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی قورس لە نێوان گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە حکومەتی نوێی سوریا و چەکدارە عەلەوییەکان ڕویدا، لەئەنجامدا تاکو ئێستا زیاتر لە 700 چەکداری عەلەوی کوژراون.
وەڵام بدەوه