ڤولودیمێر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت، دەمانەوێت بە خێراترین كات بگەین بە ئاشتی، ئەمەش وەك وەڵامێكە بۆ لێدوانی كۆشكی سپی كە گوتبوویان ئۆكرانیا ئاشتییان ناوێت بۆیە نایانەوێت لەگەڵ ڕووسیا دابنیشن.
ئەمڕۆ هەینی، حەوتی ئادار، سەرۆكی ئۆكرانیا لە گوتاری ڕۆژانەیدا لە سۆشیاڵ میدیا گوتی، ئیمە دەمانەوێت بە زووترین كات بگەین بە ئاشتی و شەڕ ڕابوەستێت، خەریكی كارێكی چڕوپڕین لەگەڵ تیمی دۆناڵد ترەمپ و بەردەوام لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر هێڵ بووین و ناونیشانەكە زۆر ڕوونە: ئاشتی بە نزیكترین كات.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی ئەمەریكی شاندی ئۆكرانیا بچنە سعوودیە بۆ ئەوەی لەسەر دوایین خاڵەكانی ڕێكەوتنەكەی نێوانیان ڕێك بكەون و بەشێكی ئەو ڕێكەوتنەش بریتییە لە ئامادەیی ئۆكرانیا بە دانیشتنی گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا.
لای خۆیەوە ئەندرێ سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا گوتی، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گفتوگۆی بونیادنەرمان هەیە تا لە دانیشتنەكەی سعوودیەدا هەموو كێشەكان چارە بووبن.
وەڵام بدەوه