Kurdistan Press - ترەمپ بڕیارە قورسەکەی دا ترەمپ بڕیارە قورسەکەی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ بڕیارە قورسەکەی دا

ئێستە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەسەر چەندان ئاست مامەڵە لەگەڵ تەنگژەكانی دنیا دەكات، شەڕی ئۆكراینا و كەرتی غەزە و ئێران و ئەوانیتریش، گوشارەكانی ئیدارەكەی بۆ سەر ئێران لە زیادبوونە، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە كە وڵاتەكەی هەڵمەتی ئەوپەڕی گوشار لە رێگەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێران پیادە دەكات.

سكۆت بیسنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا لە نیویۆرك گوتی، ئەمەریكا هەڵمەتی ئەوپەڕی گوشار لە رێگەی سەپاندنی سزا بەسەر ئێران پیادە دەكات، ئەوەش بە مەبەستی بەسفركردنی هەناردە نەوتییەكانی و گوشارخستنە سەر دراوەكەی.

روونی كردەوە، جارێكی تر مایەپووچكردنی ئێران سەرەتای گۆڕانكارییەكانە لە سیاسەتی ئێمە لە سەپاندنی سزاكان، ئەمەریكا پلانێكی بە دەستە بۆ بەربەستكردنی هەناردنی نەوتی ئێران لە رێگەی رێگرتن لە كەشتییە نەوتییەكانی لە دەریا، واشنتن رێگری لە ئێران دەكات دەستی بە سیستمی دارایی دنیا بگات لە رێگەی كردنەئامانجی دەوروبەركەی.

ئەو هەنگاوانەی ئەمەریكا لە چوارچێوەی هەڵمەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكایە كە لە ماوەی رابردوو بڕیارێكی واژوو كرد بۆ بەسفركردنی هەناردنی نەوتی ئێران و ناچاركردنی بۆ وەستانی پیتاندنی یۆرانیۆم و واژووكردنی رێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی.    

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه