Kurdistan Press - ئۆکرانیا و ئەمریکا ڕێککەوتن ئۆکرانیا و ئەمریکا ڕێککەوتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئۆکرانیا و ئەمریکا ڕێککەوتن

سەرۆكی نووسینگەی ڤلادمێر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا رای گەیاند، رێككەوتم لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا تا لە نزیكترین كاتدا هەردوو تیمی دانوستانی نێوان ئەمەریكا و ئۆكراینا دانیشتن بكەن. 

لەمیانی بڵاوكراوەیەكیدا، ئەندریێ یەرماك سەرۆكی نووسینگەی سەرۆكی ئۆكراینا رای گەیاند، لەگەڵ مایك وۆڵتزی راوێژكاری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی پێوەندییەكی تەلەفۆنیمان ئەنجام داوە، گفتوگۆمان لەبارەی هەنگاوەكانی داهاتوو كردووە لەپێناو هێنانەدی ئاشتی و دادپەروەریی بەردەوام. 

لە درێژەی نووسینەكەی یەرماكدا هاتووە، ئاڵوگۆڕی كۆمەڵێك بابەتمان كردووە پێوەست بە بابەتەكانی ئاسایش و هاوئاهەنگی لە چوارچێوەی پێوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئۆكراینا، رێككەوتین لەسەر ئەوەی لە نزیكترین كاتدا دانیشتنێك لەنێوان تیمی دانوستانكاری ئۆكراینا و ئەمەریكا كۆبوونەوە بكەن بۆ ئەم مەبەستە. 

ئەم قسانەی یەرماك لە كاتێكدایە، دوێنێ مایك وۆڵتزی راوێژكاری دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی رای گەیاند، ئەمەریكا بەدوای كات و شوێنی دانوستان دەگەڕێت لەگەڵ ئۆكراینا لەبارەی كێشەكانی نێوانیان و لەمبارەوەش هەنگاوی ئەرێنی نراوە بۆ دانوستان لەپێناو هێنانەكایەی ئاشتی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه