جاستین ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، هه‌نگاوی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر كاڵا و شتومه‌كی وڵاته‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی گه‌مژانه‌ی هه‌ژمار كرد و گوتی، نابێت ئه‌وه له نێوان دوو وڵاتی دۆستدا روو بدات.
ئه‌و به رۆژنامه‌نووسانی گوت، له به‌رانبه‌ر هه‌نگاوه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر كاڵاكانی كه‌نه‌دا، له‌مه‌ودوا كاڵاكانی ئه‌مه‌ریكا كه هاورده‌ی كه‌نه‌دا ده‌كرێن، 25% باجیان ده‌خرێته سه‌ر و هیواداره تره‌مپ درێژه به‌و جه‌نگه نه‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا گوتی، خۆی هاوڕا نییه له‌گه‌ڵ وال ستریت جۆرناڵ كه پێی وایه تره‌مپ كه‌سێكی زیره‌كه، به‌ڵام خۆی بۆچوونێكی جیاوازی هه‌یه و پێی وایه هه‌نگاوه‌كه‌ی تره‌مپ زۆر گه‌مژانه‌یه.
ئه‌و ره‌خنه‌ی توندی له ئه‌مه‌ریكا گرت و گوتی، نابێت جه‌نگی ئابووری له نێوان دوو دوو دۆستدا بێته كایه‌وه، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی دڵخۆشیی ركابه‌ره‌كانیان له ته‌واوی دنیا.
به‌گوێره‌ی یۆرۆنیوز، له دوێنێوه به رێژه‌ی 25% باج و رسوومات به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی كه‌نه‌دا و مه‌كسیك و 10% به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی چین سه‌پاوه. بڕیار بوو فه‌رمانه‌كه له یه‌كی شوباته‌وه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام دواتر تره‌مپ دوای خست، به‌ڵكو هه‌ندێك مه‌رجیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
پێشتریش ترۆدۆ هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا ئه‌وانیش له رۆژی باجی گومرگیی 25% به‌سه‌ر 30 ملیار دۆلار له كاڵاكانی ئه‌مه‌ریكادا ده‌سه‌پێنن كه هاورده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێن.
ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، ئه‌و باجه به‌هۆی هاورده‌كردنی فه‌نتالینی نایاساییه له‌و وڵاتانه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا كه بووه‌ته هۆی مردنی ده‌یان ملیۆن كه‌س له هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا. یه‌كێكی تر له ئامانجه‌كانی ئه‌و پلانه نوێیه ئه‌وه‌یه، پرسی كۆچبه‌ری چاره‌سه‌ر بكات و له هه‌مان كاتدا رێگه له كورتهێنانی ته‌رازووی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وڵاتان بگرێت.
رسوومات یان تاریفه‌ی گومرگی، هه‌مان باجه به‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه له ده‌ره‌وه هاورده‌ی وڵاتان ده‌كرێن، ئامانج لێی گرانتركردنی كاڵای بیانی و هاندانی خه‌ڵكه بۆ كڕینی كاڵای ناوخۆیی.
وەڵام بدەوه