Kurdistan Press - ترەمپ ئاشتیی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروست دەکەین ترەمپ ئاشتیی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروست دەکەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ ئاشتیی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروست دەکەین

 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرێسی وڵاتەکەیەوە قسەی کرد. بەر لە هەمووشتێک گوتی، "ئەمریکا گەڕایەوە".
 
دواتر، دۆناڵد ترەمپ گوتی، "ئێستا کاتی خەونی گەورە و کرداری ئازایانەیە". روونیکردەوە کە مەبەستی لە راگرتنی کاری چەند دامەزراوەیەکی وڵاتەکەیەتی، جگە لە کشانەوە لە رێککەوتنی پاریس بۆ کەشوهەوا و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی.
 
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کۆچبەرانەوە قسەی کرد و ئاماژەی بەوە دا، "کۆچبەران کە گوێیان لێم بوو هەڕەشەم کرد، ئیدی نەهاتن، مانگی رابردوو کەمترین کۆچبەر هاتوونەتە ئەمریکا کە لە مێژوودا کەمترینە".
 
دۆناڵد ترەمپ هێرشی کردەوە سەر جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و رایگەیاند، "خراپترین سەرۆک بووە لە مێژووی ئەمریکادا". هەروەها لەبارەی دیموکراتەکانەوە گوتی، "هیچ شتێک نییە من بیکەم و دڵخۆشیان بکات و پێبکەنن... ئەگەر دەرمان بۆ دەردێکی وێرانکەریش بدۆزمەوە، ئەوان [دیموکراتەکان] هێشتا پشتیوانیم ناکەن".


کەشوهەوای هۆڵەکە بەجۆرێکە، لەبەرئەوەی کۆمارییەکان زۆرینەن، لەگەڵ هەر قسەیەکی دۆناڵد ترەمپدا چەپڵەڕێزانی دەکەن.
 
ترەمپ لەبارەی سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر کەلوپەلی کەنەدا، مەکسیک و چین باسی لەوە کرد، "باج تەنیا بۆ پاراستنی ئەمریکییەکان نییە، بەڵکو رۆحی وڵاتەکەشمان دەپارێزێت". گوتیشی، ئەوە هاوکار دەبێت جارێکی دیکە "ئەمریکا دەوڵەمەند ببێتەوە".
 
لەبارەی بودجەی ئەمریکا و ویلایەتەکانەوە، وەکو لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنی دابوو، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "بودجە هاوسەنگ دەکەینەوە". بە مانای ئەوەی دامەزراوە "ناپێویستەکان" دادەخەن و لە بەرامبەردا بودجە بۆ شوێنی شیاو دابین دەکەن.
 
ترەمپ دەڵێت، "لە ماوەی تەنیا چەند هەفتەی رابردوودا" بە بەهای 1.7 تریلیۆن دۆلار وەبەرهێنانی بۆ ئەمریکا پەیداکردووە بە بەشداریی سۆفت بانک، ئۆپێن ئەی ئای، ئەپڵ و کۆمپانیایەکی تایوانی.
 
ترەمپ باسی پلانەکانی بۆ دۆزینەوەکان و گەڕان لە گەردوون کرد و لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی گوتی، "سنوورەکانمان فراوان دەکەین و ئاڵای ئەمریکا لەسەر مەریخ هەڵدەکەین".
 
لەبارەی شەڕی رووسیا و ئۆکرایناوە باسی لەوە کرد، نامەیەکی لە ڤلادیمیر زیلینسکی پێگەیشتووە و تێیدا ئامادەیی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەربڕیوە. دوای ئەوەی هەینی رابردوو، لە کۆشکی سپی گرژی لەنێوان دوو سەرۆکەکە دروستبوو.
 
دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە جەختی لە بەدەستهێنانی گرینلاند کردەوە و داوای لە خەڵکی گرینلاند کرد [لە پرۆسەیەکی وەکو گشتپرسیدا] ئەمریکا هەڵبژێرن و گوتی: بۆ ئاسایشی نێوخۆ و نێودەوڵەتیمان پێویستە.
 
لەبارەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و غەززەوە، ترەمپ ئاماژەی بە رێککەوتنی ئەبراهام/ئیبراهیم کرد و گوتی: لەسەر ئەو بنچینەیە ئاشتیی زیاتر و داهاتوویەکی شکۆمەند بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروست دەکەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه