Kurdistan Press - سەرۆکی ئۆکراینا داوای لێبوردن دەکات سەرۆکی ئۆکراینا داوای لێبوردن دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی ئۆکراینا داوای لێبوردن دەکات

لە یەکەم لێدوانیدا لە دوای هەڵپەساردنی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا، سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمیر زێلێنسکی، ڕۆژی سێشەممە، پەشیمانیی خۆی بەرامبەر بەو ئەو دەمەقاڵەی لە کۆشکی سپی ڕووی دا دەربڕی و سوپاسگوزاریی خۆی بۆ واشنتۆن دووپات كردەوە.

زێلێنسکی لە پۆستێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێکس) دەڵێ:"کۆبوونەوەکەمان لە کۆشکی سپی، بەو شێوەیە نەڕۆیشت کە بڕیار بوو."

دەشڵێ: "ئێمە ئەو کارانەی ئەمریکا کردوویەتی بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی ئۆکراینا بەرز دەنرخێنین، ئێمە ئەو ساتەمان لەبیرە کە شتەکان گۆڕان، کاتێک سەرۆک ترەمپ چەکی دابین کرد بۆ ئۆکراینا."

سەرۆکی ئۆکراینا دەشڵێت:"ئۆکراینا ئامادەیە بە زووترین کات لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت بۆ بەدەستهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام، من و تیمەکەم ئامادەین لەژێر سەرکردایەتیی بەهێزی سەرۆک ترەمپ کار بکەین بۆ بەدەستهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئێمە ئامادەین بەخێرایی کار بکەین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، سەرەتاش دەکرێت ئازادکردنی دیلەکان بێت، ئاگربەستی ئاسمانی و قەدەغەکردنی مووشەکی دوورمەودا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بگرێتەوە، هەروەها دەستبەجێ ئاگربەست لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەریاییدا بكرێ. ئەگەر ڕووسیاش هەمان شت بکات ئەوا ئێمە دەمانەوێت زۆر بەخێرایی هەنگاو بنێین لە هەموو قۆناغەکانی داهاتوودا و لەگەڵ ئەمریکا کار بکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه