Kurdistan Press - ترەمپ راگەیاند سبەیی ڕۆژێکی گەورە دەبێت ترەمپ راگەیاند سبەیی ڕۆژێکی گەورە دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ راگەیاند سبەیی ڕۆژێکی گەورە دەبێت

دوای 40 رۆژ لە گرتنەدەسەڵات لە كۆشكی سپی، بڕیارە سبەی سێشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا وتارێك لە كۆنگرێس پێشكەش بكات و تیایدا دیدی خۆی لەبارەی ناوخۆی و ئەمەریكا و دنیا باس بكات، ئەوەش دوای ئەوەی لەو ماوە كورتەی لە كۆشكی سپی بە بڕیارەكانی دۆخی ناوخۆ و دەرەوەی ئەمەریكا بە تەواوەتی شێواند.

ئەو وتارەی ترەمپ لەبەردەم كۆنگرئس یەكەمینە لە دوای گەڕانەوەی بۆ كۆشكی سپی، كە لە تەلاری كاپیتۆل لە واشنتن لە سەعات 2:00ی بەربەیانی چوارشەم لەبەردەم ئەندامانی هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران پێشكەشی دەكات، پێشبینی دەكرێت باسی بڕیار و رێوشوێنەكانی لە ماوەی 43 رۆژی رابردوو بكات، جیا لەو بڕیارانەی بە نیازە لە ماوەی داهاتووی دەسەڵاتی لە كۆشكی سپی وەریان بگرێت.

تۆمی تۆبریفل سیناتۆری كۆماری دەڵێت، پێشبینی دەكرێت ترەمپ لە وتارەكەی رووناكی بخاتە سەر ئەو سەركەوتنانەی ئیدارەكەی لە ماوەی رابردوو بە دەستی هێناوە، پلانێكیش بۆ چوار ساڵی داهاتوو پێشكەش بكات، ئەوەی دووپاتكراوەیە كە وتارەكەی ترەمپ لەو گاڵتەجاڕییەی چوار ساڵی رابردوو لە جۆ بایدنمان دەبیست جیاواز دەبێت.    

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا