لە كۆتایی كارەكانی لووتكەی لەندەن كە بە ئامادەبوونی 15 سەركردەی وڵاتانی ئەوروپا بەڕێوە چوو، كییر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رای گەیاند، ئەوروپا لە پاڵپشتیكردنی سەربازیی ئۆكراینا و گوشار ئابوورییەكان لەسەر رووسیا بەردەوام دەبێت.
روونی كردەوە، پیًویستە ئۆكراینا لەسەر مێزی گفتوگۆ ئامادە بێت، بەڵێنی دا بە داڕشتنی پلانێكی ئاشتی لە ئۆكراینا كە ئەمەریكاش پاڵپشتی دەكات، دووپاتی كردەوە بەوەی ئەمەریكا وەك هاوپەیمانێكی متمانەداری ئەوروپا بۆ بەریتانیا و ئەوروپا دەمێنێتەوە، ئاماژەی كرد، لەگەڵ ترەمپ رێك كەوتووین لەسەر پێویستیی گەیشتن بە ئاشتییەكی بەردەوام لە ئۆكراینا.
لای خۆیەوە مارك روتە ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ"، رای گەیاند، وڵاتانی تری ئەوروپی خەرجییەكانی بەرگری زیاد دەكەن و ئەمەریكاش سەرەڕای رەخنە بەردەوامەكانی ترەمپ، بەڵام پابەندە بەرانبەر بە هاوپەیمانیەتییەكە.
ئەمڕۆ یەكشەم سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی و فڕەنسا بەیەكەوە لەسەر پلانێك كار دەكەن بۆ وەستانی شەڕ لە نێوان ئۆكرانیا و رووسیا، دووپاتی كردەوە كە لەندەن و پاریس و دەوڵەتانی تر، كار بۆ وەستانی شەڕی ئۆكراینا دەكەن و پلانەكە لەگەڵ ئەمەریكا تاوتوێ دەكەن.
وەڵام بدەوه