بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌م به‌ریتانیا میونداریی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی رێبه‌رانی ئه‌وروپا بكات. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڤۆلۆدمیر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینایش ئاماده ده‌بێت.
یه‌كێك له گرنگترین ئامانجه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی به‌ریتانیا كه كیه‌ر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، بریتییه له‌وه‌ی ئه‌وروپا ده‌خوازێت پێگه و رۆڵی خۆی له سیاسه‌تی جیهانیدا به‌هێزتر بكات.
كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی رێبه‌رانی ئه‌وروپا له به‌ریتانیا، كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت كه بریتین له به‌رده‌وامیدان به پاڵپشتییه‌كانیان له ئۆكراینا، په‌ره‌پێدانی ئاسایشی ناوچه‌یی و دۆزینه‌وه‌ی رێكارێك بۆ كۆتاهێنان به‌و جه‌نگه‌ی كه دوو ساڵ به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌م، ڤۆلۆدمیر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكرایناش ئاماده ده‌بێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كاتێكدایه كه سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا له دانیشتنه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی له‌گه‌ڵ تره‌مپ به دۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕی.
به‌گوێره‌ی یۆرۆنیوز، تره‌مپ و زیلینسكی تووشی ده‌مه‌قاڵه بوون، له كاتێكدا زیلینسكی به مه‌به‌ستی واژووكردنی گرێبه‌ستێكی ئابووری سه‌ردانی كۆشكی سپیی كردبوو.
دوای ئه‌و ده‌مه‌قاڵه‌یه گرێبه‌سته‌كه واژوو نه‌كرا و كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی زیلینسكی هات و به دڵشكاوی كۆشكی سپیی جێهێشت، هه‌رچه‌نده به‌شێك له رێبه‌رانی ئه‌وروپا ستایشی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی زیلینسكییان كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی تره‌مپ و زیلینسكی كه جێگری تره‌مپیش ئاماده‌ی بوو، بووه‌ته مژاری رۆژی میدیاكانی دنیا و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت.
وەڵام بدەوه