پنتاگۆن ڕای گەیاند، سوپای ئەمەریكا لە ماوەی 30 ڕۆژدا دەست بە دەركردنی سەربازە ڕەگەزگۆڕاوەكان دەكات، مەگەر دوای لێكۆڵینەوە لە هەر كەیسێك بە تاك، لێخۆشبوون بەدەست بهێنن.
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا لە یاداشتێك و لە چوارچێوەی داوایەكی یاساییدا بڵاوی كردووەتەوە، ئەو كارمەندە سەربازییانەی كە دەستنیشان دەكرێن و پێشینەیان هەیە، یان تووشی نیشانەیەك دەبن كە لەگەڵ ناڕێكیی ڕەگەزیدا دەگونجێت، لەبەرچاو دەگیرێن بۆ دوورخستنەوەیان لە خزمەتی سەربازی.
بنتاگۆن ئاماژەی بەوە دا، ڕەنگە هەندێكیان "لەسەر بنەمای كەیس بە كەیس" لەبەرچاو بگیرێن بۆ لێخۆشبوون، بە مەرجێك بەرژەوەندییەكی زۆرەملێی حكوومەت هەبێت بۆ پاراستنی ئەو هەنگاوەی كە ڕاستەوخۆ پشتگیری لە تواناكانی شەڕ دەكات.
لە دوای گەڕانەوەی بۆ كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بەڵێنی داوە گۆڕانكاری لە پنتاگۆن بكات.
ملیاردێری ئەمەریكی ئیلۆن ماسك كە وەك وەزیری كارایی دەستنیشان كرا، ئەو سەرپەرشتیی پرۆسەی دەركردنی سەربازەكان لە وەزارەتی بەرگری دەكات، ئەمە لە كاتێكدایە ماسك كوڕێكی رەگەزی گۆڕیوە.


وەڵام بدەوه