Kurdistan Press - ترەمپ پارەیەکی زۆرمان لە ئۆکرانیا خەرجکردووە ترەمپ پارەیەکی زۆرمان لە ئۆکرانیا خەرجکردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ پارەیەکی زۆرمان لە ئۆکرانیا خەرجکردووە

سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە رۆژی هەینی سەرۆكی ئۆكراینا سەردانی ئەمەریكا دەكات و رێككەوتن لەبارەی ئەو كانزا دەگمەنانە و چەند پرسێكی تر دەكەین و هاوكات ئاماژەیشی كرد كە هەموو ئەو پارانەی لە ئۆكراینا خەرجمان كردوون دەیگەڕێنینەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم 26ی شوباتی 2025، ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی لە زاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا گواستییەوە، كە رۆژی هەینی ڤلادمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا سەردانی ئەمەریكا دەكات. 

لەبارەی ئامانجی سەردانەكەوە، ترەمپ رای گەیاندووە كە لەگەڵ ئۆكراینا هەینی رێك دەكەوین لەبارەی ئەو كانزا دەگمەنەی ئۆكراینا بانگەشەی بۆ دەكات كە دەیدات بە ئەمەریكا لەگەڵ چەند پرسێكی تریش. 

ترەمپ ئەوەیشی گوتووە، ئەمەریكا ئەو پارانە وەردەگرێتەوە كە لە ئۆكراینا خەرجی كردوون. 

جێگەی ئاماژەیە پێشووتر زێلنسكی رای گەیاند كە كانزایەكی دەگمەنیان هەیە لە ئۆكراینا كە لە زێڕ گرنگترە و ئامادەن بیبەخشن بە ئەمەریكا لەبەرانبەر پاراستنیان، لە بەرانبەریشدا ترەمپ گلەیی ئەوەی لە ئیدارەی بایدن كرد كە پارەیەكی زۆری لە پاراستنی ئۆكراینا بە هەدەر داوە كە هیچ سوودێكی بۆ بەرژەوەندی ئەمەریكا نییە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه