Kurdistan Press - ترەمپ بۆ زێلێنسکی کوا پارەکەمان ترەمپ بۆ زێلێنسکی کوا پارەکەمان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ بۆ زێلێنسکی کوا پارەکەمان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا داوای کرد هەڵبژاردن لە ئۆکرانیا بەڕێوە بچێت، پرسیاری ئەوەی کرد کە ئەو پارەیەی ئەمەریکا بۆ ڕژێمی کیێڤ دابینی کرد، بۆ کوێ چووە؟

ترەمپ گوتی: کاتی هەڵبژاردنە، هەروەها کاتی ئەوە هاتووە بزانین چارەنووسی ئەو هەموو پارەیەی بۆ ئۆکرانیامان نارد، لە کوێیە؟ چونکە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لێدوانێکی دا کە نەیدەزانی پارەکە لە کوێیە، حەز دەکەم بزانم ئەو هەموو پارەیەی ئێمە بۆ ئۆکرانیا دەماننارد چی لێ هاتووە؟

ئەمەش دوای ئەوە دێت ترەمپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی" Truth Social" خۆیەوە، "زێلێنسکی بە دیکتاتۆرێکی خۆسەپێن" وەسف کرد، هۆشداری دا لەوەی وڵاتەکەی لەدەست دەدات.

ترەمپ، ئاماژەی بەوەش کرد "زێلێنسکی واشنتنی ڕازی کردووە کە 350 ملیار دۆلار خەرج بکات، تاکوو بچێتە شەڕێکی سەرکەوتووەوە، هەروەها ئاشکرای کردووە، سەرۆکی ئۆکرانیا دانی بەوەدا ناوە "نیوەی ئەو پارەیەی بۆمانیان ناردووە،  نەماوە و ڕەتی دەکاتەوە هەڵبژاردن بکات، ڕێژەی پەسەندکردنیشی نزمە."

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە دوای دانوستانەکانی ڕووسیا و ئەمەریکا دێت کە ڕۆژی سێشەممە لە ڕیاز کرا.

لە وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپ و دوای بڵاوبوونەوەی هەڵسەنگاندنێک لەلایەن پەیمانگای نێودەوڵەتی کیێڤ بۆ کۆمەڵناسی (کۆمپانیایەکی تایبەتی ئۆکراینی)یە لەسەر ئەو متمانەیەی ئەو کەسەی لە پۆستی سەرۆکایەتیدایە بەدەستی دەهێنێت. زێلێنسکی گوتی: ئەمڕۆ هەڵسەنگاندنی پەیمانگاکە 57% متمانەی بەخۆیە و ئەگەر کەسێک بیەوێت ئێستا من بگۆڕێت، ئەوا ناتوانێت ئێستا لە هیچ حاڵەتێکدا ئەوە بکات.

زێلێنسکی لێدوانێکی ڕاشکاوانە لەسەر ترەمپ دا و گوتی: سەرۆکی ئەمەریکا لە فەزای زانیاریی ناڕاستدا دەژی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا