گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی، لەسەر بنەمای پاراستنی مافەکانی خۆمان لە بەرنامەی ئەتۆمیی بەردەوام دەبین و بە هیچ شێوەییەکیش لەو بابەتەدا نەرمیی نانوێنین.
دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند "بەرنامەی ئەتۆمی و پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەردەوامە، چەند ساڵیشە هەر بەو شێوەییە بەردەوام بووە."
ئاماژەشی دا "بەرنامەکەش لەسەر بنەمای پەیماننامەی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمییە (NPT)، بە هیچ شێوەییەکیش لەو بابەتەدا نەرمیی نانوێنین."
ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دوای قسەکانی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دێت کە لە ئیسرائیل گوتبووی: ئێران هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی ملیۆنان خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە پشت هەموو کردەوە تیرۆرستەکانە لە ناوچەکەدا.
وەڵام بدەوه