لە داهێنانێكی نوێی زانستیدا، كۆمپانیایەك ڕای دەگەیەنێت، دەتوانن تیشكی خۆر لە شەوانیشدا بۆ بەشە تاریك و دوورەدەستەكان بگوازنەوە و سوود بە شارنشینی و پرۆژە كشتوكاڵی و ئابوورییەكان بگەیەنن.
کۆمپانیایەک ئامادەکاری دەکات بۆ دابینکردنی تیشکی خۆر لە شەودا بە دانانی ئاوێنەیەکی زەبەلاح لە بۆشایی ئاسمان و بەستنەوەی بە مانگە دەستکردەکانی نزیک لە زەوی كە لە ڕێگەی ئەم تەکنەلۆژیایەوە و تەنیا بە داگرتنی دوگمەیەك وزەی خۆر دەگاتە كەسەكە.
لە لوتكەی جیهانیی حكوومەتەكان لە دوبەی، بن نۆواک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕیفڵکت ئۆربیتاڵی ئەمریكی لەبەردەم ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکوومەت لە وڵاتانی جیاوازی جیهاندا، داهێنانێكی نوێی خستە ڕوو.
نۆواک ئاماژەی بەوە كرد، پڕۆژەکە لەسەر بنەمای دانانی ئاوێنەیەکی زەبەلاحە لە بۆشایی ئاسمان و بەستنەوەیەتی بە مانگە دەستکردەکانی نزیک لە زەوی كە لە ڕێگەی ئەم تەکنەلۆژیایەوە تیشکی خۆر لە شەوانیشدا بۆ ناوچە جیاجیاكان دەگوازرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم داهێنانە بازدانێکی چۆنایەتیی گرنگە لە بواری وزەی خۆردا، بەو پێیەی توانای دڵنیابوون لە بەردەوامیی تیشکی خۆر تەنانەت دوای خۆرئاوابوون یان شەوان دەدات، کە پێشتر یەكێك لە ئاڵەنگارییەكان بوو.
لەبارەی سوودەكانی ئەم داهێنانەوە دەڵێت: "ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە دابینکردنی ڕووناکی بۆ ناوچە و شوێنە تاریك و دووردەستەكان، جگە لە بەکارهێنانی لە تونێلەكان و لە پرۆسەی ڕزگاركردندا، ئەمە جگە لە گەرمكردنەوەی شار و گوندەکان کە لە وەرزی زستاندا بە ڕۆژ بەدەست تاریکییەوە دەناڵێنن و تیشكی خۆر لە زستانان لێیان نادا.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە: گواستنەوەی تیشكی خۆر لە کشتوکاڵدا زۆر بەسوودە، بەو پێیەی زۆرێک لە بەرهەمەکان پێویستییان بە تیشکی خۆری چڕ هەیە لە کاتژمێرەکانی شەودا بۆ گەشەکردنیان و بەدەستهێنانی بەرهەمی زیاتر، ئەمەش بەشدارە لە بەرزکردنەوەی ئاسایشی جیهانیی خۆراك.


وەڵام بدەوه