بیڵ گێتس: 100 ملیار دۆلارم به‌خشیوه و دڵنیام دوای مردنم منداڵه‌كانم ناكه‌ونه سه‌ر شه‌قام
بیڵ گێتس دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت ئاشكرای كرد، دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كه‌ی له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی و نه‌هێشتنی هه‌ژاری، 100 ملیار دۆلاری به‌خشیوه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، راسته ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌خشیوه، به‌ڵام هێشتا زۆری تری هه‌یه كه بیبه‌خشێت و دڵنیایه له‌وه‌ی دوای مردنی، منداڵه‌كانی نانێك ده‌بێت بیخۆن و نه‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قام.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئاماژه‌ی پێ كرا گیتس به‌خشیویه‌تی، هاوتایه له‌گه‌ڵ كۆی قه‌باره‌ی ئابووریی وڵاتێكی وه‌ك بولگاریا یان كۆی خه‌رجیی تۆڕی رێگه‌ی ئاسنینی به‌ریتانیا.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی گیتس به‌خشیویه‌تی، هێنده‌ی داهاتی ساڵێكی كۆمپانیای تێسلایه. سه‌رده‌مێك گیتس ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی دنیا بوو، به‌ڵام ئێسته ئیلۆن ماسكه.
بیڵ گێتس له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بی بی سی، ئاماژه‌ی داوه كه به‌خشینی كاری چاكه‌ی هه‌ر له منداڵییه‌وه فێر بووه و به‌رده‌وام دایكی پێی گوتووه ئه‌گه‌ر سامانت هه‌بێت، ئه‌وا به‌رپرسیارێتیی به‌خشینیشت ده‌بێت كه ده‌بێ جێبه‌جێی بكه‌ی.
دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت ده‌ڵێت، به‌و خێره‌ی كردوویه‌تی منه‌ت له‌سه‌ر كه‌س ناكات، چونكه هیچ له ژیانی ئه‌و نه‌گۆڕاوه و هاوشێوه‌ی جاران ده‌چێته سینه‌ما و هه‌مبێرگریش ده‌خوات و هێشتا فڕۆكه‌ی تایبه‌تی و چه‌ندان خانووی هه‌یه.
پێویسته بگوترێ گیتس له بیركاریدا زۆر شاره‌زا بووه و كاتێك له پۆلی هه‌شت خوێندوویه‌تی و ته‌مه‌نی 13 ساڵان بووه، له ئاستی هه‌موو ئه‌و ویلایه‌ته‌ی لێی ده‌ژیا، له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیی بیركاریدا پله‌ی یه‌كه‌می ده‌سته‌به‌ر كردووه.
وەڵام بدەوه