Kurdistan Press - ترەمپ غەززە بۆ ئێمەیە ترەمپ غەززە بۆ ئێمەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ غەززە بۆ ئێمەیە

دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە واشنتن و دوێنی لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا كۆ بووەوە، شەوی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە، ئەمەریكا خۆی كۆنترۆڵی كەرتی غەزە دەكات و خەڵكەكەیشی بۆ وڵاتانی عەرەبی دەگوازێتەوە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی شوبات بڵاوی كردووەتەوە، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا گوتی، ئەمەریكا كۆنترۆڵی كەرتی غەزە دەكات و خاكەكەیشی لەگەڵ زەوی تەخت دەكەین، بەجۆرێك ببێتە شوێنێك بۆ گەشەی ئابووری. بێگومان خەڵكی ئەو كەرتەیش بۆ وڵاتانی تر دەگوازینەوە و شوێنی نیشتەجێبوون و كاریان بۆ دەستەبەر دەكەین.

ترەمپ زیاتر گوتی، خەڵكی غەزە بۆیە دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان، چونكە جێگرەوەی تریان نییە، بەڵام ئێمە بۆ ئەو جێگرەوەیە شوێنی نیشتەجێبوون و هەلی كاریان لە چەندان وڵاتی تری عەرەبی بۆ دەستەبەر دەكەین.

لەبارەی ئەو وڵاتانەیشەوە گوتی، جگە لە میسر و ئوردن، چەندان وڵاتی تریش هەن ئامادەن لە خاكەكەیان پێشوازیی لە غەزەییەكان بكەن، رەنگە ئەو وڵاتانە پێنج تا شەش وڵات بن و ئێستە كار بۆ ئەو پرسە دەكەین.

لەبارەی ئیسرائیلیشەوە ترەمپ گوتی، ئیسرائیلم خۆش دەوێ و بەمزووانە سەردانی دەكەم، هاوكات سەردانی كەرتی غەزە و چەند وڵاتێكی تریش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەم.

لەبارەی ئێرانیشەوە گوتی، دەمەوێ لەگەڵتان بگەمە رێككەوتنێك، بەجۆرێك بتوانن لە ژیانێكی خۆش و ئاسوودەدا بژین، بەڵام بەبێ چەكی ئەتۆم، خۆ ئەگەر وا نەبێت، ئەوكات بەداخەوەم بۆتان "ئەوەیش وەك هەڕەشە لێكدەدرێتەوە".

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل گوتی، لە هەر حەوتی بەرەی شەڕدا توانیومانە سەركەوتن بەدەست بهێنین، هاوكات بۆ پاڵەپەستۆكردن لەسەر ئێران بەردەوام دەبین. 

ئاماژەی بە سوپای ئیسرائیل دا كە لە حەوتی كانوونی یەكەمی 2024وە تا ئێستە چەندان سەركردەی دوژمنیان لەناو بردووە، بەڵێنیش دەدەن كە دەستدرێژییەكانی ئێرانیش رادەگرن و رێگە نادەن بگاتە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆم.

دواتریش نەتەنیاهۆ دووپاتی كردەوە كە ئیسرائیل توانی رووگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه