سەرۆكی ئەمەریكا لە تویتێكدا ئاماژە بەوە دەكات، ئەم بەیانییە هێزەكانیان لە سۆماڵ ئەو تیرۆریستانەی داعشیان بە ئامانج گرتووە كە هەڕەشە لە ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی دەكەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو یەكی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردووەتەوە، ئەم بەیانییە فەرمانم كرد بە بۆردمانی ئاسمانی زۆر ورد بۆ سەر پلاندەرانی داعش و تیرۆریستانی تر و سەرباز و سەركردەكانیان لە سۆماڵ.
ترەمپ لەبارەی ئەوانەی هێرشیان كراوەتە سەر بەو شێوەیە وەسفی كردوون، ئەو كەسانەن كە لە ئەشكەوتەكان دەژین، ئاماژەیشی كردووە چەندان تیرۆریستمان كوشت بێ ئەوەی هیچ كەسێكی سڤیل زیانی پێ بگات و ئەشكەوتەكانیشیان لەناو بران، ئەوانەی كوژران ئەوانە بوون كە هەڕەشە لە ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی دەكەن.
لە بەشێكی تری تویتەكەیدا ترەمپ ئاماژەی كردووە، ساڵانێكە سەرباز و سوپاكەمان كەوتوونەتە ژێر هێرشی ئەم داعش و پلاندانەرانە، بەڵام بایدن و هاوڕێكانی لە ئیدارەی پێشوو بەو خێراییە مامەڵەیان نەكرد بۆ ئەوەی كارەكە كۆتایی پێ بهێنن و ئەنجامی بدەن، من كردم.
لە كۆتایی تویتەكەیدا ترەمپ دەڵێ، پەیامم بۆ داعش و هەموو ئەوانەی تر كە هێرشیان دەكردە سەر ئەمەریكییەكان ئەوەیە، "دەتاندۆزینەوە و دەشتانكوژین".
وەڵام بدەوه