بەپێی میدیا جیهانییهكان، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیە دانوستانکاران بۆ گفتوگۆ لەگەڵ زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەستنیشان بکات. ئاژانسی هەواڵی ڕوسی RIA ئەم پێشهاتەی وەک هەواڵێکی خێرا بڵاوکردەوە.
لە پێشهاتێکی لهناكاودا، ئاژانسی هەواڵی ڕوسی RIA بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیە دانوستانکاران بۆ گفتوگۆ لەگەڵ زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەستنیشان بکات. بەپێی ئاژانسهكه، پوتین ڕایگەیاندووە، "هەرچەندە سەرۆکی ئۆکرانیا زێلێنسکی وەک سەرکردەیەکی شەرعی نابینین، بەڵام ئامادەین لەسەر داوای ئۆکرانیا دانوستان لەگەڵ “هەر کەسێک”دا بکەین".
"هەوڵدەدەین ئەوەی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانماندا بگونجێت بەدەستی بهێنین".
پوتین لە چاوپێکەوتنێکدا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ شاری توولا، وتی: بێگومان هەوڵدەدەین ئەوەی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانماندا بگونجێت بەدەستی بهێنین، بەڵام کاتێک باس لە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان دەکرێت، دەبێت شەرعیەتی کەسانی باوەڕپێکراو لەلایەن دەوڵەتی ئۆکرانیا و لەلایەن پارێزەرانەوە پشتڕاست بکرێتەوە".
"زێلێنسکی دەسەڵاتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکەی نییە"
بەڵام پوتین ، ئهوهى خستهڕوو كه زێلێنسکی وەک سەرکردەیەکی شەرعی نابینێت، هەر بۆیەش ڕایگەیاند کە زێلێنسکی دەسەڵاتی واژۆکردنی هیچ ڕێککەوتنێکی نییە. پوتین، گوتیشی: "دهكرێت دانوستان لەگەڵ هەر کەسێکدا بێت بكرێت، بەڵام زێلێنسکی بەهۆی نەبوونی شەرعیەتهوه مافی ئەوەی نییە هیچ شتێک واژۆ بکات".
"بوار بۆ هەڵە و ناتەواوی نییە"
پوتین هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هیچ بوارێک بۆ هەڵە و کەموکوڕی لە واژۆکردنی هەر ڕێککەوتنێکی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا نییە. پوتین، گوتی: "نابێت هیچ هەڵە و ئاستەنگێک لە پرۆسەی واژۆکردنی بەڵگەنامەکاندا هەبێت، هەموو شتێک دەبێت دروست بێت".
"بابەتێکی جدی"
پوتین ئاماژەی بەوەدا کە کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەر دانوستانێکی ئەگەری لەگەڵ ئۆکرانیا لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ڕووسیادا بگونجێت و گوتی: "ئەمە پرسێکی زۆر جدییە کە ئاسایش بۆ هەردوو ئۆکرانیا و ڕووسیا لە درێژخایەندا و لە ڕوانگەیەکی مێژووییەوە مسۆگەر دەکات، بێگومان هەوڵدەدەین ئەوەی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانماندا بگونجێت بەدەستی بهێنین." "
وەڵامی پرسیاری "کەی کۆتایی بە ململانێکان دێت؟"
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە کەی دەتوانن ململانێکان کۆتایی پێبێت، پوتین، گوتی: ئەگەر پارەی سپۆنسەری و تەقەمەنی کۆتایی پێبێت، رهنگه لە مانگ و نیوێك تا دوو مانگ، کۆتایی پێبێت.
وەڵام بدەوه