Kurdistan Press - پێشنیارێکی ترەمپ ڕەتکرایەوە پێشنیارێکی ترەمپ ڕەتکرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێشنیارێکی ترەمپ ڕەتکرایەوە

باڵوێزخانه‌ی میسڕ له‌ ئه‌مریكا پێشنیارێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ كه‌رتی غه‌زه‌وه‌ بۆ میسر و ئوردن ڕه‌ت كرده‌وه‌.

باڵوێخانه‌كه‌ له‌ تۆڕی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ میسڕ ناتوانێ ببێته‌ به‌شێك له‌ چاره‌سه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بۆ سینا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا ڕووداوه‌كان له‌ غه‌ززه‌ و ئیسرائیل به‌رده‌وامن و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانن كه‌ گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی تر به‌دی نایه‌ت و میسڕ گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توندوتیژی و ململانێی به‌رده‌وام له‌نێوان فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و ئیسرائیل هه‌بووه‌ و ئه‌مه‌ش وێرای هۆشداری له‌ هه‌ڵكشانی توندوتیژییه‌كان له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌: "گواستنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستیینییه‌كان بۆ سینا ماڵوێرانییه‌كی تر به‌سه‌ر خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین دێنێت و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان گه‌لێكی خۆڕاگرن و خاكی بابوباپیرانیان به‌جێناهێڵن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه