Kurdistan Press - پۆتین وەڵامی ترەمپ دەداتەوە پۆتین وەڵامی ترەمپ دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پۆتین وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

سه‌رۆكی ڕووسیا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانى سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌ و، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌كرا جه‌نگی ئۆكرانیا ڕووی نه‌دایه‌ گه‌ر تره‌مپ له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوودا سه‌ركه‌وتوو ببوایه‌.

ڤلادمیر پوتین، سه‌رۆكی ڕٍووسیا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌وێت پێت بڵێم، كه‌ ڕووسیا هیچ كات په‌یوه‌ندیكردنى به‌ ئیداره‌ى ئه‌مریكاوه‌، ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان په‌یوه‌ندی كرداری هه‌یه‌، ده‌شڵێت: "ئێمه‌ كراوه‌ین بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاماده‌شین بۆ وتوێژكردن له‌باره‌ى ئۆكرانیاوه‌".

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌وه‌ى ده‌كرا خۆیان له‌ جه‌نگی ئۆكرانیا دوور بگرتایه‌ ئه‌گه‌ر تره‌مپ له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوو سه‌ركه‌وتوو ببوایه‌.

چه‌ند جارێكه‌ ئیداره‌ى نوێی ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ تره‌مپ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ پوتین گفتوگۆ بكات، له‌ وه‌ڵامیشدا كرمیلین ئاماده‌یی ڕووسیای ده‌ربڕی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێی ئه‌مریكا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه