Kurdistan Press - بڕیارێکی تووند لە ترەمپەوە بڕیارێکی تووند لە ترەمپەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی تووند لە ترەمپەوە

زیندانە فیدراڵییەکان فەرمانێکیان لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێگه‌یشت بۆ گواستنەوەی ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ڕەگەزگۆڕاون بۆ تێپەڕاندنی سزاکانیان لە زیندانەکانی پیاواندا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ئەو بەڵگەنامەیە بەشێک بووە لە فەرمانێک کە ترەمپ لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا دەریكردووه‌، به‌ڵام به‌شێك له‌ چالاكانى مافى مرۆڤ ڕەخنەیان لە فەرمانەکە گرتووە و دەڵێن ئەوە دەیانخاتە مەترسییەوە.

لە ساڵی 2018 ـدا و لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، ترامپ خزمەتکردنی کەسانی ڕەگەزگۆڕاوی لە سەربازی قەدەغە کرد، جگە لە بارودۆخی ناوازە. هەروەها قەدەغەکردنەکە کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەبووە کە تووشی ناڕێکی ڕەگەزی بوون، کە حاڵەتێکە پەیوەندی بە کەسانی ڕەگەزگۆڕاوەوە هەیە کە کەسێک ناتوانێت ناسنامەی ڕەگەزی خۆی بە تەواوی قبوڵ بکات. کەسانی ڕەگەزگۆڕاو لە ساڵی 2016بە فەرمانی باراک ئۆباما مافی خزمەتکردنیان لە سوپای ئەمریکادا، پێدرا.

دوای دەستبەکاربوونی لە 20ى 1ى ئەمساڵدا، ترەمپ ئەو یاسایەی پێچەوانە کردەوە کە لەلایەن بایدنی پێش خۆیەوە سەپێندرابوو، کە "نابێت ناسنامەی ڕەگەزی ببێتە بەربەست لەبەردەم خزمەتکردنی سەربازیدا و بەهێزی ئەمریکا لە فرەچەشنییەکەیدایە".

لە 20ی 1ى 2025 ترەمپ فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆکرد کە تەنها دوو ڕەگەزی بایۆلۆژیی هه‌یه‌ (نێر و مێ)، و لەسەر ئاستی دەوڵەت ئەم پۆلێنانە دروست دەکرێن: "ژن"، "کچ"، "پیاو"، "کوڕ"، "مێ"، "نێر".

بەپێی یاساکە، هەموو دەزگاکان پێویستە ئەم پۆلانە تەنها "لەکاتی لێکدانەوە یان جێبەجێکردنی یاسا، یان ڕێنماییەکان، و لە چالاکییەکانی تری دەزگا فەرمییەکان، بەڵگەنامە و پەیوەندییەکان" بەکاربهێنن. پرسیارنامەکانی دەزگا نابێت هیچ پرسیارێک سەبارەت بە ناسنامەی ڕه‌گه‌زی لەخۆ بگرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا