ویلایه‌ته‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیموكراته‌كان و گرووپه‌كانی به‌رگریی مافی مرۆڤ، دژی بڕیارێكی تره‌مپ له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مافی پێدانی ره‌گه‌زنامه به‌و كه‌سانه‌ی دایك و باوكیان بیانین و له ئه‌مه‌ریكا له دایك ده‌بن، سكاڵایان تۆمار كرد.
ئه‌و سكاڵایه به یه‌كه‌م هه‌وڵی به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ به‌رانبه‌ر تره‌مپ هه‌ژمار ده‌كرێ و ده‌خوازن گوشار بخه‌نه سه‌ر تره‌مپ و له‌و بڕیاره پاشگه‌زی بكه‌نه‌وه. جگه له‌و ویلایه‌ت و رێكخراوانه، یه‌كێتیی ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوی كۆچبه‌ران و ژنێكی دووگیانیش، دژی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ سكاڵایان تۆمار كرد.
له ده‌ره‌نجامی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ، ساڵانه 150 هه‌زار منداڵ كه له ئه‌مه‌ریكا له دایك ده‌بن له مافی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه بێبه‌ش ده‌بن.
به‌شێك له سكاڵاكار و دادوه‌ره‌كان پێیان وایه ئه‌و فه‌رمانه‌ی تره‌مپ، دژی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكایه و داوای پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان كردووه.
به‌پێی ماده‌ی 14ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مه‌ریكا له دایك بێت، ئه‌وا به هاووڵاتیی هه‌ژمار ده‌كرێت.


وەڵام بدەوه