دۆناڵد تره‌مپ سه‌عاتێك دوای رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه‌ی وه‌ك 47مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كۆمه‌ڵێك فه‌رمانی ده‌ركرد كه بوونه جێی سه‌رنجی میدیاكانی دنیا.
دۆناڵد تره‌مپ 78 فه‌رمانی حكوومه‌ته‌كه‌ی بایدنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و داوای له ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت كرد، خه‌رجییه‌كانی بژێوی له‌به‌رچاو بگرن، تا ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌ت به ته‌واوی جێگیر ده‌بێت، بۆیان نییه هیچ پێڕه‌وێك ده‌ربكه‌ن یان هیچ كه‌سێك دابمه‌زرێنن.
یه‌كێكی تر له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه تره‌مپ هه‌ڵیوه‌شانده‌وه، بریتی بوو له نووسینی نامه‌یه‌ك بۆ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یمانی ژینگه‌ی پاریس.
ئه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند فه‌رمانێكی تری واژوو كرد كه پێوه‌ندیی به دۆخی فریاگوزاریی وزه‌ی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا، په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گاز له ئالاسكا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانی بایدن له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌ستاندنی مۆڵه‌تی هه‌نارده‌كردنی گازی شلی سروشتی هه‌بوو.
سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی رێگریكردن له هاتنی په‌ناخوازان بۆ ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی له سنووره‌كانی باشوور، فه‌رمانی نوێی ده‌ركرد و حاڵه‌تی نائاسایی له‌و ناوچانه راگه‌یاند. له ده‌یه‌كانی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی ئه‌مه‌ریكی له سنووری مه‌كسیك ئاماده بوون، به‌ڵام به‌م فه‌رمانه ژماره‌یان زیاد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له هاتنی كۆچبه‌ران بگرن.
یه‌كێكی تر له‌و بڕیارانه‌ی تره‌مپ له دوای سوێندخواردن ده‌ریكرد، بریتی بوو له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری پێدانی ره‌گه‌زنامه به‌و كه‌سانه‌ی كه دایك و باوكیان ئه‌مه‌ریكی نییه و له ئه‌مه‌ریكا له دایك بوون.
دۆناڵد تره‌مپ لێبوردنی بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرد كه له خۆپێشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌م كۆنگرێس له ساڵی 2021 به تۆمه‌تبار ناسێنرابوون و راپێچی دادگا كرابوون، ته‌نانه‌ت حوكمی سزای ژماریه‌ك له‌و حوكمدراوانه‌ی كه‌م كرده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ئه‌و باندانه‌ی له بواری ماده‌ی هۆشبه‌ردا رۆڵیان هه‌یه، به تیرۆریست هه‌ژمار كرد.
ئه‌و له فه‌رمانه‌كانی شه‌وی رابردوویدا هیچ فه‌رمانێكی له‌باره‌ی باجی كاڵای هاورده ده‌رنه‌كرد، به‌ڵام به میدیاكانی گوت 10 رۆژی تر له‌وباره‌یه‌وه بڕیار ده‌دات.
له فه‌رمانێكی تردا بڕیاری دا ده‌ست به رێكاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بكرێت، چالاكییه‌كانی تیكتۆكیشی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ درێژ كرده‌وه.
وەڵام بدەوه