وەك بڕیار بوو ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی نوێ و 47مین سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكار بوو، كە دەبێتە دووەم جار وەك سەرۆك بچێتە ناو كۆشكی سپییەوە، رێوڕەسمی سوێندخواردنی وەك سەرۆكی نوێ بە ئامادەبوونی سەتان كەسایەتی لە ئەمەریكا و دنیا، لەوانە سەرۆكەكانی پێشووتری ئەو وڵاتە و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای وڵاتان بەڕێوە چوو.
ترەمپ لە وتاری دەستبەكاربوونی دوای سوێندخواردنی وەك سەرۆكی نوێی ئەمەریكا گوتی، سەردەمی زێڕینی ئەمەریكا دەستی پێ كرد، چیتر رێگە بە بەكارهێنانی وڵاتەكەمان نادەین، پێویستە بەرانبەر بە كێشەكانی رووبەڕوومان دەبنەوە راستگۆ بین، دوژمنەكانمان هەوڵ دەدەن كاریگەری بخەنە سەر زۆر بابەت، چیتر رێگە بەوە نادەم وەزارەتی داد وەك چەكێكی سیاسی بەكار بهێنرێت.
روونی كردەوە، بەمنزیكانە ئەمەریكا لە پێشوو بەهێزتر و چەسپاوتر دەبێت، ئەگەرچی تەنگژەیەكی متمانە بە حكوومەتەكەمان هەیە كە نەیتوانی هاووڵاتییانی بپارێزێت، نەیتوانی ئەو هاووڵاتییانە بپارێزێت كە پابەندی یاسان و بەرگری لە تاوانباران كرد، جیا لەوە حكوومەتەكانی پێشوو نەیانتوانی سنووری وڵاتەكەمان بپارێزن، ویستیان بمكوژن، بەڵام جارێكی تر لەپێناو ئەمەریكای مەزن ژیانم رزگار كرا.


وەڵام بدەوه