سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی چین، باسیان لە چارەکردنی کێشەکانی نێوانیان کرد.
هەینی 17ـی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لەگەڵ شی چین پینگ، سەرۆکی چین، بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
دوای پەیوەندییەکە ترەمپ ڕایگەیاند، پەیوەندییەکە بۆ هەردوو لا، ئەمەریکا و چین زۆر باش بوو.
دەشڵێت: پێشبینی من ئەوەیە زۆرێک لە کێشەکان لەگەڵ چین چارە دەکەین و دەستبەجێ دەستمان بەم کارە کردووە.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە دا، لەگەڵ سەرۆکی چین هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی جیهان ئارامتر و سەلامەتتر بکەن.
لای خۆیەوە شی چین پینگ، سەرۆکی چین ڕایگەیاند، هیواخوازن لە گەڕی نوێی سەرۆکی ئەمەریکادا، پەیوەندییەکانی چین و ئەمەریکا دەستپێکێکی باشیان هەبێت.
وەڵام بدەوه