ترەمپ لەیەکەم ڕۆژی سەرۆکایەتی دا 100 بڕیار دەردەکات کە بڕیاری گرنگ و چارەنوساز دەبن. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لە میانی کۆبونەوەیەکی تایبەتدا لە کاپیتۆڵ هیڵ، سیناتۆرە کۆمارییەکانی ئاگادرکردوەتەوە کە 100 بڕیارە دەردەکات و لەیەکەم رۆژی کارکردنی لە کۆشکی سپی، دەستبەجێبەجێکردنیان دەکات، ئەوەش خۆی لە ئاسایشی سنورەکان و دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران و چەندین بڕیاری دیکەی سیاسیدا دەبینێتەوە.
ستیڤن میلەر، ڕاوێژکاری باڵای ترەمپ رایگەیاند، رێوشوێنەکانی پاراستنی ئاسایشی سنورەکان و جێبەجێکردنی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران، بەم نزیکانە دەستپێدەکات.
هاوپەیمانەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پاکێجێک لە فەرمانی جێبەجێکردنیان ئامادە کردوە کە ترەمپ دەتوانێت بە خێرایی واژۆیان لەسەر بکات، وەک رێوشوێنەکانی پاراستنی سنورەکان لە نێوان ئەمەریکا و مەکسیک، پەرەپێدانی وزە، خشتەی فیدراڵی یاساکانی هێزی کار، سیاستەی جێندەری لە قوتابخانەکان، ڤاکسین و ئەو بەڵێنانەی دیکە کە لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە ئەمەریکییەکانی دابو.
بڕیارە رۆژی (20/1/2025)، دۆناڵد ترەمپ وەک 47ـهین سەرۆکی ئەمەریکا، بۆ جاری دووەم بچێتەوە کۆشکی سپی.
وەڵام بدەوه