دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت، "بەشێک لە کێشە گەورەکانی جیهان چارەسەر دەکەین". ترەمپ، ئەردۆغانی بە هاوڕێ ناوبرد و گوتی، "کاتێک بە ئەردۆغانم گوت واز لەکوردەکان بێنە، وازی لێ هێنان".
دۆناڵد ترەمپ باس لەوە دەکات، دەبێت کێشەی نێوان رووسیا و ئۆکراینا چارەسەر بکەن. گوتیشی، "لەو کاتەوەی بە سەرۆک هەڵبژێردراومەتەوە بۆچوونی جیهان گۆڕاوە".
ترەمپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، باسی لەوە کرد، "ئەگەر سەرۆکێکمان هەبووایە بیزانیبایە چی دەکات، رووسیا شەڕی هەڵنەدەگیرساند".
ئاماژە بەوەش دەکات، "سەرۆک ئەردۆغان هاوڕێمە؛ رێزی دەگرم و رێزم لێدەگرێت". گوتیشی، "کاتێک بە ئەردۆغانم گوت واز لەکوردەکان بێنە، وازی لێ هێنان"


وەڵام بدەوه