دوای بڕیارەكەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ گرتنی نەتانیاهۆ و گالانت، ترەمپ پشتگیریی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەكات.
ئەو دادوەرەی سزای نەتانیاهۆی داوە بەریتانییە، دۆناڵد ترەمپ بیر لەوە دەكاتەوە ئەو دادوەرە بەریتانییە سزا بدات كە لەناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا، سزای بۆ بنیامین نەتانیاهۆ دەركردووە.
ئەم دادگایە كە بنكەكەی لە شاری داناخی هۆڵەندایە، كەوتووەتە ژێر فشارێكی نێودەوڵەتییەوە. بەهۆی ئەوەی كە بوێریی كردووە و بڕیاری بۆ سزادانی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گالانتی وەزیری بەرگرییەكەشیان دەركردووە.
مایك ڤاڵز راوێژكاری كاروباری ئاسایشی نیشتمانیی ترەمپ گوتی، ئەو دادگایە بەها و متمانەی نێودەوڵەتیی نییە و بڕیاریان داوە سزایەكی توندی بدەن، ئەویش لەسەر ئەوەی سیاسەتێكی دژەسامییانەیان لە پێش چاو گرتووە.
وەڵام بدەوه