کارگەیەکی تەکنەلۆژیای باڵاى بوارى تهكنیكی لە ناوەڕاستی ڕووسیا چهكێكی کوشندەی نوێی بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا دروست کردووە کە پێکهاتووە لە ژمارەیەکی کەم لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زۆر وێرانکەر.
ئەم پلانە کە ڕووسیا بە “ئۆپەراسیۆنی ئامانجه ساختەكه” ناوی بردووە، ئامانجی ئەوەیە ئۆکرانیا ناچار بکات ئهو سەرچاوە کەمهى ماویهتی خەرج بکات بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک و پاراستنی ژێرخانی گرنگ، لەوانەش بەکارهێنانی تەقەمەنی بەرگری ئاسمانی گرانبەها، ئهمهش وهك ڕۆژنامەی “ئەسۆشێتد پرێس” لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری ڕووسی و پسپۆڕێكی ئەلیکترۆنی ئۆکراینی، بڵاوی كردووهتهوه.
ماڵپهرى “سكاى نیوز” بڵاوی كردووهتهوه، ، بەپێی دوو سەرچاوەی ئاگادار لە بەرهەمهێنانی ڕووسیا: "ئێستا "تەڵەی بێ چەک" زیاتر لە نیوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە پێکدەهێنن کە ئۆکرانیا دەکەنە ئامانج و نزیكهى 75%ی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نوێیانەی کە کارگەکە لە ناوچەی ئابووری تایبەتی ئەلابوگا لە ڕووسیا بهرههمیان دههێنێت."
سەرچاوەیهكیان ئاماژەی بەوەش کردووە، هەمان کارگە جۆرێكی تایبەت و کوشندە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرهەم دەهێنێت کە كڵاوهى جهنگیی لیزهرییان ههیه.
لە کۆتایی هەفتەی یەکەمی مانگی نۆڤەمبەردا، هەرێمی کیێڤ 20 کاتژمێر دهنگی فڕۆكهى بێفڕۆكهوان تێکەڵ بە دەنگی بەرگری ئاسمانی و تەقەی تفەنگ بوو.
لە مانگی ئۆکتۆبەردا، لانیکەم 1889 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر مۆسکۆ، کە بە ڕێژەی لەسەدا 80 زیاتر بوو لە مانگی ئابى ڕابردوو، ئهمهش بەپێی شیکارییەکی "ئەسۆشێتد پرێس" کە چەند مانگێکە بەدواداچوون بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەکات.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕووسیا 145 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا کرد، ئەوەش تەنها چەند ڕۆژێک دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بهوهش گومان لەسەر پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە، دروست بوو.
وەڵام بدەوه