KurdistanPress...

CLOSE

یەکەم کاری ترەمپ تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکە دەبێت

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (Daily Mail)ی بەریتانی، سوپای ئەمریکا بەنیازە ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردن، پرۆسەی تاقیكردنەوە بۆ مووشەکێکی ئەتۆمیی زۆر خێراتر لە خێرایی دەنگ ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، دەزگای سەربازیی ئەمریکی پلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی هاویشتنی ئەم مووشەکە، بە ماوەیەكی كەم دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، مووشەکەکە لە جۆری Minuteman III ـە، کە مووشەکێکی بالیستیی كیشوەربڕە و نزیکەی 6000 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبڕێت.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە، کە پلاندانان بۆ ئەم تاقیکردنەوانە ماوەیەکی زۆر پێش هەڵبژاردنەکان داناوە.

جیی باسە، ئەم جۆرە مووشەکە بە خێراییەکی زۆر زیاتر لە دەنگ دەڕوات، کە دەکاتە نزیکەی پێنج جار خێراتر لە دەنگ.

شارەزایانی سەربازی پێیان وایە، ئەم هەنگاوە لەوانەیە وەک وەڵامدانەوەیەک بێت بۆ پێشکەوتنەکانی وڵاتانی چین و ڕووسیا لەو بوارەدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێنەوە، تا ئێستا ڕووسیا و چین چەکی ئەتۆمیی خێراتر لە خێرایی دەنگیان هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه