فرانک هۆگەربیتس، چاودێری بوومەلەرزەی هۆڵەندی، بە پێشبینیی نوێ گەڕایەوە، کە پشت دەبەستێت بە ئەندازیاریی هەسارەکان، کە لەم ڕۆژانەدا لە ئاسمانی گۆی زەویدا دەبینرێت. ئەو زانا هۆڵەندییە هۆشداریی دەدات لە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەک لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، کە لەوانەیە بگاتە 7 پلە، بە پێوەری ڕیختەر.
هۆگەربیتس لە هەژماری فەرمیی خۆی لە (فەیسبووک) دەڵێت: "ئەگەری هەیە چالاکیی بوومەلەرزەیی گەورە لە ڕۆژانی داهاتوودا رووبدات، بەشێوەیەك، دەتوانێت بەئاسانی بگاتە 6- 7 پلە، لەبەرئەوە بۆ هەر حاڵەت و روودانی کارەساتێک لە ئامادەباشیدا بن.”
سەرەڕای دڵنیاکردنەوەی چەندین زانا، کە ئەو نزیکبوونەوەیە لەنێوان هەسارەکان و جووڵەکانیان بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر زەوی نییە، بەڵام هۆگەربیتس زۆر بەڕژدی بەرگری لەو پێشبینییەی دەكات.
سەبارەت بە كاتی روودانی بومەلەرزەكەش ئاماژەی بەوە داوە، لە ئەمڕۆوە تا 8ی تشرینی دووەم، كاتێكی مەترسیدارە، بەڵام لەوانەیە لە 3 یان 4ی ئەم مانگەدا بێت.
فرانک هۆگەربیتس لەگەڵ بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ساڵی 2023، كە تورکیای هەژاند، ناو و ناوبانگی دەركەوت، كاتێك بووە هۆی تیاچوونی زیاتر لە 50 هەزار کەس. هۆگەربیتس سێ ڕۆژ بەر لە ڕوودانی، پێشبینیی ئەو بومەلەرزەیەی کردبوو.
جێی باسە لە دوای رووداوی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە، چەندان جار ئەم زانا هۆڵەندییە پێشبینیی بوومەلەرزە و رووداوی سرووشتی کردوە بەڵام زۆربەی پێشبینییەکانی راست دەرنەچووە.
وەڵام بدەوه