Kurdistan Press - گەیشت هۆشدارى ئەمریکا بۆ عێراق و تێوەگلانى لە شەڕ گەیشت هۆشدارى ئەمریکا بۆ عێراق و تێوەگلانى لە شەڕ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەیشت هۆشدارى ئەمریکا بۆ عێراق و تێوەگلانى لە شەڕ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دا لەوەی گروپەچەکدارییەکانی نزیک لئێران بە هەڵوێستەکانیان عێراق لە سەڕەوە تێوەبگلێنن.

ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاندووە،  “نیگەرانین لە بوونی ملیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق، کە بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی دۆخی ناوچەکە و بەردەوامیشن لەوەی عێراق بخەنە بەر مەترسیی پەلکێشکردنی بۆ نێو شەڕێک کە هیچ پەیوەندییەکی بە گەلی عێراقەوە نییە.”

میلەر ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەمریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بەدوور خستنی عێراق لەو شەڕەی ئێستا لە نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل و حەماس هەیە و دەڵێت” لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر هێڵین لەبارەی گرنگیی رێگریکردن لە هێرشکردن لەنێو سنوورەکانییەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناو عێراق و گرنگیی لێپرسینەوە لە بکەرانی ئەو هێرشانە.”

جێی باسە لەدوای هێرشە مووشەکیەکەی ئێران بۆ ئیسرائیل و پێشڕەوییەکانی ئیسرائیل بۆ باسووری لوبنان، گروپە چەکدارەکان کە بە ( مقاوەمەی ئیسلامی ) و ناوی جیاجیاوە نزیکن لە ئێران و لە عێراق چالاکن، ڕاستەوخۆ ڕایانگەیاند کە وەڵامی ئیسرائیل و ئەمریکای هاوپەیمانی دەنەوە، لەماوەی چەند رۆژی ڕابردووشدا چەند هێرشێکیان کردە سەر بنکەی عەین ئەسەد و چەند سەربازێکی ئێسرائیل، هاوکات ئیسرائیل هۆشداریدا لەوەی ئەو گروپە چەکدارانە لە عێراق بە ئامانج دەگرێت، ئەمەش مەترسی فراوانتربوونی شەڕەکەی لێکەوتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەی هێناوەتە سەر هێڵ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه