Kurdistan Press - ئەمریکا عێراق بێ ئومێد کرد ئەمریکا عێراق بێ ئومێد کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا عێراق بێ ئومێد کرد

لە 26 تا 29ی مانگی ئابی رابردوو شاندێكی بالای بانكی ناوەندیی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی گەیشتە ئەمەریكا، ئەوەش بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بانكی فیدراڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا و تاوتوێكردنی دۆسیەی بانكە سزادراوەكانی عێراق كە لە مامەڵكردن بە دۆلار بێبەش كراون، شارەزایەك ناوەڕۆكی سەردانەكە ئاشكرا دەكات.

دوای ئەوەی شاندەكە كۆتایی بە سەردانەكە هێنا عومەر حەلبووسی، توێژەری ئابووری گوتی، هۆكاری سەردانەكە بانگهێشتكردنی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی بوو لە لایەن وەزارەتی گەنجینە و بانكی فیدراڵیی ئەمەریكاوە، كە مانگی رابردوو دوو جار سەردانەكەی تا تەواوكردنی لێوردبوونەوە لە كاری بانكەكان و دەرخستنی ئەنجامەكان دوا خست، كە دەریان خستووە بانكە عێراقییەكان لە خۆزدزینەوە لە سزاكانی ئەمەریكا بەردەوامن. 

زیاتر گوتی، لە كۆبوونەوەكان لایەنی ئەمەریكا هەموو بەڵگەكانی پێشكەش كردووە كە دەیسەلمێنن ئەو بانكانە لە فێڵكردن بەردەوامن و وەزارەتی گەنجینە و بانكی فیدراڵی ئەمەریكا سووربوونیان لەسەر كاری لێوردبوونەوە لە لایەن كۆمپانیاكان بۆ حەواڵەی دەرەكیی بانكەكانی عێراق دووپات كردووەتەوە، كە تا ئێستەش لە شكاندنی سزاكانی ئەمەریكا بەردەوامن.

ئەو شارەزایە ئابوورییە مەترسیی خۆی لە راگەیاندنی سزای نوێ بەسەر بانكەكانی عێراق راگەیاند كە بە گران لەسەر عێراق رادەوەستێت و زیانی گەورەی ئابووری پێ دەگەیەنن، ئەو بانكانەشی رێگەیان پێ دراوە بۆ حەواڵەی دەرەكی، بانكی عەرەبین و بە هاوكاری هەندێك بانكی عێراقی ئەو كارە دەكەن، هەندێك لەو بانكانە پێوەندیی توندوتۆڵیان لەگەڵ میلیشیاكان و نووسینگەی ئابوورییان لە عێراق هەیە، بۆیە رەنگە ئەوانەش لە داهاتوودا بكەونە ناو بازنەی سزاكانی ئەمەریكاوە.

دوای ئەوەی دوێنێ هاتە راگەیاندن كە سەردانی شاندی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمەریكا كە لە نێوان 26 بۆ 29ی مانگی ئابی رابردوو ساز كرا، كۆتایی هات، سەرچاوەیەك ئاشكرای كرد كە شاندەكە چەند رێككەوتنێكی واژوو كردووە، لەوانە پێداچوونەوەیەكی گشتی بە كاری بانكەكانی عێراق بە هاوكاریی كۆمپانیای "Oliver Wyman"، هەروەها گرنگیدان بە چاودێریكردنی مامەڵەی بانكەكانی لە كڕین و فرۆشتنی دۆلار قەدەغە كراون. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا