یەکێتیی ئەوروپا ڕەخنە لە مەنگۆلیا دەگرێت کە نەیتوانیوە فەرمانی دادگەی تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستگیرکردنی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەو وڵاتە جێبەجێ بکات.
گوتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەوروپا لە مەنگۆلیا نیگەرانە کە دەوڵەتێکی ئەندامە لە پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆمای دادگەی نێودەوڵەتی تاوانەکان، بەڵام پابەند نەبووە بە ئەرکەکانی خۆی بۆ دەستگریکردنی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا.
پێشتر ئۆكراینا داوای لە مەنگۆلیا كردبوو، ڤلادمێر پووتین سەرۆكی ڕووسیا دەستگیربكات و ڕادەستی ئۆكراینای بكات. لە ڕاگەیێنراوێكیشدا مەنگۆلیا داواكارییەكەی ئۆكراینای ڕەتكردەوە و گوتی پووتین دەستگیر ناكەین.
وەڵام بدەوه